له به‌یانیاندا یه‌كه‌م خواردنه‌وه‌ت ئاوی لیمۆ بێت بۆ باری ته‌ندروستیت زۆر سوودبه‌خشه، بۆیه پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی 1 په‌رداخ ئاو له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆدا تێكه‌ڵبكه، چونكه باشترین و ئاسانترین رێگایه بۆ گه‌یشتن به‌ته‌ندروستییه‌كی باش. چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له به‌یانیاندا گرنگی به خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاو بده‌یت له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆدا. 1-باری ته‌ندروستیت به‌هێزده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌ڵامه‌تدا سوودی هه‌یه، هه‌روه‌ها پێكهاتووه له ڤیتامین سی و هه‌وڵده‌دات زۆرترین ڤیتامین له خواردن وه‌ربگریت. 2-ئاوی لیمۆ بۆ ته‌ندروستی گه‌ده سوودی هه‌یه، چونكه گه‌ده پاكده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌ها خواردن به‌ئاسانی هه‌زم ده‌كه‌یت. 3-له‌شت به خواردنه‌وه‌ی ئاو و ئاوی لیمۆ وشك نابێت. 4-به‌ئاسانتر رێگا كێش داده‌به‌زێنیت و رێگری زیادبوونی كێشی جه‌سته‌یه. 5-ته‌ندروستی پێست به‌هێزده‌كات و رێگری له پیربوونی پێست ده‌كات. 6-به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاوی لیمۆ ترشه زۆر كه‌س واتێگه‌یشتووه كه زیانبه‌خشه، به‌لام به‌هۆی ترشی ئاوی لیمۆوه هه‌موو پیسی جه‌سته‌ت له‌ناوده‌چێت و دژه‌نه‌خۆشییه. 7-ئاوی لیمۆ چاره‌سه‌ری ئیلتیهابی له‌شه. 8-به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ، بۆنی ناوده‌مت به‌رده‌وام پاكوخاوێن ده‌بێت. 9-ئاوی لیمۆ مێشك به‌هێز ده‌كات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure