4/12/2018 03:13 PM

هونەری ئامادەكردنی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی

 

لە چوارچێوەی خول و وۆرك شۆپە بەردەوامەكانی بەشی پەیوەندیەكانی خاك تی ڤی دا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ (4/12/2018) ۆرك شۆپێك بۆ دكتۆر شێركۆ جەبار مامۆستای  بەشی تەكنیكی میدیا – كۆلیجی تەكنیكی كارگێڕی – زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕیوەچوو.
 ۆرك شۆپەكەی دكتۆر شێركۆ جەبار  بە ناونیشانی " هونەری ئامادەكردنی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی" بوو بە شێوەی پراكتیك و تێۆری تەواوی خاڵە گشتیەكانی ئامادەكردنی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی بۆ بەشداربووانی ۆرك شۆپەكە ڕوونكردەوە.
گرنگترین هیڵە گشتیەكانیش بریتی بوون لە:
ناونیشانی بابەت : هونەری ئامادەكردنی بەرنامەی تەلڤزیۆنی
تەوەرەكان:
- بەرنامەی تەلەڤزیۆنی چیە؟
- هەیكەلی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی
- ئامادەكاری بەرنامەی Tv كێیە؟
- ئەو خەسڵەتانەی پێویستن لە ئامادەكاری بەرنامەدا هەبێت.
- فۆڕم و قاڵبە هونەرییە جیاوازەكانی بەرنامەی Tv 
- هەنگاو و قۆناغەكانی ئامادەكردنی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی.
- خستنەڕووی نموونەی سكرێپتی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی لەسەر شێوازی (سكرێپتی نیمچە تەواوكاریی Semi Script format)

د. شێركۆ جبار محمد
شوێن و مێژووی لە دایكبوون : كەركوك  1971
دكتۆرا / ڕاگەیاندن (ئێزگەو تەلەفیزیۆن) بەشی توێژینەوەو دیراساتی ڕاگەیاندن – پەیمانگای توێژینەوەو دیراساتی عەرەبی – مصر. 2014
-ماجستێر/ ڕاگەیاندن (ئێزگەو تەلەفیزیۆن) بەشی توێژینەوەو دیراساتی ڕاگەیاندن – پەیمانگای توێژینەوەو دیراساتی عەرەبی – مصر. 2011
-بكالۆریۆس /  ڕاگەیاندن – كولیجی زانستە مرۆڤایەتییەكان – زانكۆی سلێمانی. 2004
ئێستا : مامۆستا بەشی تەكنیكی میدیا – كۆلیجی تەكنیكی كارگێڕی – زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی. 
ئەزموونی پیشەیی
- سەرۆكی بەشی پەیامنێران – كەناڵی ئاسمانی كەركوك (2006-2009).
- بەڕێوەبەری رادیۆی ئازادی چەمچەماڵ (1998- 2001) بەڕێوەبەری تەلەفیزیۆنی ئازادی- كەركوك (2005).
- نووسەری ستوون و ەرگێڕان : كوردستانی نوێ- اتحاد –  هاوڵاتی – ئاسۆ. (1998 – 2016).
- ئامادەكارو پێشكەشكاری بەرنامەی (R & TV)  (1999- 2007).
ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی:
- دەستەی دامەزرێنەری ڕێكخراوی كوردستان بۆ تۆێژینەوەو دیراساتی میدیا- سلێمانی (2013)
- دەستەی ڕاوێژكاری ڕێكخراوی ئەكادیمیای میدیا (AMO) – سلێمانی.
- دەستەی ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن لە دەزگای لێكۆڵینەوەی جینۆساید و ئەنفال – سلێمانی – ئەندامی دەستەی داڕشتنەوەی پرۆژە یاسای ڕیكلام كە لەلایەن پارلەمانی كوردستانەوە تەبنی كرا بۆ ئیقراركردن.
 بەرهەمی چاپ:
- كتێب: تارماییەكانی تەلەفیزیۆن (2006) بڵاوكردنەوەو چاپكردنی كۆمەڵەی روناكبیری و كۆمەڵاتی كەركوك.
- كتێب: واقیع و ئایندەی كەناڵە ئاسمانییەكان لە هەرێمی كوردستان (2012) دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی شەهید ئازاد هەورامی.
- كتاب: بە زمانی عەرەبی ( النخبة و وسائل الإعلام (جدلية التأثير والمؤثر في صنع القرار ) دار الامجد للنشر والتوزیع عمان. الاردن (2018)






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved