له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانیدا، ساڵۆنی كوردستانی نوێ مه‌راسیمێكی بۆ ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبنامه‌ی "جه‌لال" سازكرد. سه‌عات 10:30n ڕۆژی 4-12-2018 له ساڵۆنی كوردستانی نوێ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك زۆر له نووسه‌رو ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان، مه‌راسیمی ناساندن و دابه‌شكردنی دووتوێی "جه‌لال" كه كتێبنامه‌یه‌كی كوردستانی نوێیه بۆ دنیابینی ڕووناكبیرانی عه‌ره‌ب ده‌رهه‌ق به مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس ئاریان محه‌مه‌دو هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن ئاماده‌یان كردبوو. ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ به‌كورتی له‌باره‌ی دووتوێكه‌وه ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه كه بیرۆكه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووسی ئاماده‌كاره‌وه گه‌ڵاڵه كراوه‌و ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێش به ئه‌ركی خۆی زانیوه هه‌موو كارئاسانی و پشتیوانییه‌كیان پێشكه‌شبكات بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه جگه له دابه‌شكردنی دووتوێكه به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا، له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوده‌بێته‌وه. هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووسی ئاماده‌كاریش به‌وردی تیشكیان خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی دووتوێكه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیرو سیاسیانه‌ی كه دیداریان له‌گه‌ڵ سازكردوون و ژماره‌یان 48 كه‌سایه‌تییه، ئاماژه‌یان به پێگه‌و ڕۆڵی مام جه‌لال له جیهانی عه‌ره‌بی و هه‌وڵه دیاره‌كانیدا له هێنانه‌كایه‌ی دیالۆگی كوردی- عه‌ره‌بی، ڕوونیشیان كرده‌وه كه كه‌سایه‌تییه‌كان له وڵاتانی جیاجیای عه‌ره‌بی له‌وانه تونس، میسر، لوبنان، كوه‌یت و ناوخۆی عیراق و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه ئه‌مریكاو ئه‌وروپاش نیشته‌جێن. ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه هه‌وڵیانداوه له‌و دووتوێیه‌دا تێڕوانینی عه‌ره‌ب بۆ مام جه‌لال بخه‌نه‌ڕوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نیا دۆسته‌كانی مام جه‌لال یاخود ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌دواندووه كه كۆك و هاوڕای مام جه‌لال بوون، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش دواندووه كه قۆناغێك له قۆناغه‌كاندا بیروڕایان پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی مام جه‌لال بووه. له‌ڕێی سكرینیشه‌وه وته‌ی هه‌ندێك له به‌شداربووانی دووتوێكه په‌یامی خۆیان ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بووان كرد‌و بۆچوون و سه‌رنج و تێبینیان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی مام جه‌لال خسته‌ڕوو. دوایی به‌شدارییه‌كی گه‌رموگوڕی به‌شێك له ئاماده‌بووان به سه‌رنج و تێبینی و بۆچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به دووتوێكه‌و ته‌نانه‌ت چۆنێتی بایه‌خدان به بیره‌وه‌ری و جێده‌ستی مام جه‌لال له‌بواره جیاجیاكاندا پێشكه‌شكردو دووتوێكه به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure