5/12/2018 09:55 AM

سلێمانی.. سێ هۆڵی كافتریاو بلیارد داده‌خرێن

بەهۆی پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە سێ كافتریاو بلیارد لە شاری سلێمانی دادەخرێت.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكان و سەرپێچیكردن لە شوێنەكانیان هەرسێ هۆڵەكانی بلیاردی (هاوكاری،  ڤاینارت،  چاڤی شار) دادەخرێن.

وتی؛ لیژنەی چوار یەكێكە لەو لیژنانەی بەردەوام سەردانی هۆڵەكانی بلیارد، وەرزش و مەلەوانگەكان دەكات، لە كەموكورتی سەرپێچی ئاگاداریان دەكاتەوە، لەكاتی پابەند نەبون بەبڕێك پارە غرامەو لە دوبارەكردنەوەی سەرپێچی شوێنەكە دادەخات و پاشان خاوەنەكەی دەداتە دادگا.

وتیشی؛ سەرپێچیەكانی هۆڵەكانی (هاوكاری، ڤاینارت، چاڤی شار) خۆی لە نەبونی مۆڵەتی كاركردن، پێشكەشكردنی نێرگەلە كە نابێت لە هۆڵی بلیارد نێرگەلە بكێشرێت و پابەندنەبون بە مەرجەكانی تەندروستی دەبینێتەوە.

هەروەك وتیشی؛ بەپێی رێنماییە تەندروستیەكان شوێنی ئامادەكردنی نێرگەلە لە شوێنی خواردن و خواردنەوە جیابێت هەروەها ئەو شوێنەشی مۆڵەت بۆ هۆڵی بلیارد وەردەگرێت نابێت نێرگەلەی تێدا بكرێشرێت، لەبەرئەوەی شوێنی كێشانی نێرگەلە كافتریاكانە كە پێویستە شوێنەكەی كراوەبێت و هەواكێشی تێدابێت بۆ كۆنەبونەوەی دوكەڵ لە شوێنەكەدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ هۆڵەكانی (هاوكاری، ڤاینارت، چاڤی شار) دادەخرێت تا ئەوكاتەی سەرجەم مەرج و رێنماییەكان جێبەجێ دەكەن. 


خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved