زه‌یتی زه‌یتون یه‌كێكه له باشترین زه‌یته سروشتییه‌كان بۆ پێست، بۆیه پێویستناكات دوودڵ بیت له به‌كارهێنانی، زه‌یتی زه‌یتون ده‌وڵه‌مه‌نده به جۆره‌كانی ڤیتامین و پڕۆتینه به‌سووده‌كان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك دژه‌ئۆكسیدی تێدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی پێست سوودی هه‌یه. به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون له زستاندا پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی پێست بگه‌شێنێته‌وه‌و شێداری بكاته‌وه، هه‌روه‌ها كێشه‌كانی وشكی و قڵیشان چاره‌سه‌رده‌كات، له‌به‌ر ئه‌و سووده زۆرانه‌ی ده‌توانیت تۆش گیراوه‌كانی زه‌یتی زه‌یتون به‌كاربهێنیت به‌مشێوه‌یه: گیراوه‌ی زه‌یتی زه‌یتون و زه‌رده‌چه‌وه (كركم) -كه‌وچكێكی گه‌وره زه‌یتی زه‌یتون -كه‌وچكێكی گه‌وره زه‌رده‌چه‌وه -كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین -كه‌وچكێكی بچوك شیر هه‌موو پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵبكه‌و بیده له پێستت، دوای وشكبوونه‌وه‌ی به ئاوی گه‌رم لێیدهكهیتهوه. دوای لێكردنه‌وه‌ی ماسكه‌كه، دووباره به پارچه‌یه‌ك لۆكه زه‌یتی زه‌یتون ده‌ده‌یته‌وه له پێستی رووخسارت، بۆ لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڵه زه‌ردانه‌ی به‌هۆی زهردهچهوهكهوه به رووخسارته‌وه ماوه‌ته‌وه. *باشتروایه ئه‌م ماسكه هه‌فتانه چه‌ندجارێك به‌كاربهێنرێت. تێكه‌ڵه‌ی زه‌یتی زه‌یتون و مۆز كه‌وچكێكی بچوك زه‌یتی زه‌یتون نیو مۆزی وردكراو كه‌وچكێكی بچوك ماست كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین كه‌وچكێكی بچوك سركه‌ی سێ‌و پێكهاته‌كان له ده‌فرێكدا تێكه‌ڵبكه‌و بیده له پێستی رووخسارت، ئه‌م ماسكه هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك دووباره‌بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام پێستێكی جوان و شێدارت هه‌بێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure