5/12/2018 10:37 AM

جوانترین ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی جیهان

له‌نێوانی پێشانگای لۆس‌ئانجلێسدا، ئاودی به‌ڕه‌سمی په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی سه‌رانسه‌ر كاره‌بایی خۆی واته‌ E-Tron GT لادا.

ئۆتۆمبیلێك كه‌ له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانه‌وه‌ ته‌واو هاوشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پۆرشی تایكان و وه‌كو جوانترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی جیهان ناسراوه‌. درێژی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ 4 مه‌ترو 96 سانتیمه‌تره‌، پانییه‌كه‌ی 1.96 مه‌ترو به‌رزییه‌كه‌شی 1 مه‌ترو 38 سانتیمه‌تره‌. دیزانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مۆدێله‌ بیرخه‌ره‌وه‌ی مۆدێله‌كانی A5 وA7ـه‌. ئه‌م ئودییه‌ له‌ فایبێركه‌ربۆن، ئالۆمینیۆم و پۆڵاو به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پۆرش دروستكراوه‌.

دوو مه‌كینه‌ی ئه‌له‌كتریكی، هێزی بزوێنه‌ری ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ پێكئه‌هێنن كه‌ به‌گشتی 590 ئه‌سپه‌هێز به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ئۆدی، به‌ شێوه‌یه‌كی هاوته‌ریب و ته‌واو كۆنترۆڵكراو، له‌نێوان هه‌رچوار تایه‌كه‌دا دابه‌شده‌كرێت. ئۆدی E-Tron GT له‌ 3.5 چركه‌دا ئه‌گاته‌ 100 كیلۆمه‌تر له‌ یه‌ك كاتژمێرداو ئه‌وپه‌ڕی خێراییه‌كه‌ی بۆ 240 كیلۆمه‌تر سنووردار كراوه‌.

به‌ترییه‌ك كه‌ توانستی به‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ 90KWH  بواری بڕینی 400 كیلۆمه‌تر ئه‌دات به‌ ئۆدی E-Tron GT و به‌ شارژی خێرایی 800v، له‌ماوه‌ی 20 خوله‌كدا ئاماده‌ ئه‌بێت بۆ بڕینی 320 كیلۆمه‌تری‌تر.

هه‌روه‌ها ئۆدی E-Tron GT خاوه‌نی سیستمی كۆكه‌ره‌وه‌ی وزه‌یه‌، به‌ جۆرێك كه‌ پاش هه‌ڵگرتنی قاچ له‌سه‌ر پێداڵی خێرایی، ئه‌م سیستمه‌ خۆی تا 0.3 هێزی ڕاكێشان به‌رهه‌مده‌هێنێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئۆدی E-Tron GT له‌ ساڵی 2020دا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌.

خاك- سه‌مه‌د كورده‌











created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved