دڕانی په‌رده‌ی گوێ به قڵیشان یان كونبوونی تێشوویه‌كی ناسك ئه‌وترێت كه گوێچكه‌ی ناوه‌ندی و كه‌ناڵی گوێچكه‌ی ده‌ره‌وه له یه‌ك جیائه‌كاته‌وه. كاتێك ده‌نگێك به‌رگوێ ئه‌كه‌وێ ئه‌م په‌رده‌یه ئه‌له‌رێته‌وه‌و ئه‌م له‌رینه‌وه‌یه‌ش ته‌شه‌نه ئه‌كات بۆ ناو ئێسكه‌كانی گوێچكه‌ی ناوه‌ندی و هه‌ر ئه‌م له‌رینه‌وه‌یه هۆكاری بیستنی ئێمه‌یه، كه‌وابوو ئه‌گه‌ر په‌رده‌ی گوێ توشی زیان بێت ئه‌وا بیستنی ئێمه‌ش كێشه‌ی تێئه‌كه‌وێت. هۆكاره‌كانی دڕانی په‌رده‌ی گوێ 1.هه‌وكردن: یه‌كێك له به‌ربڵاو‌تری هۆكاره‌كانی دڕانی په‌رده‌ی گوێ، هه‌وكردنه، به‌تایبه‌تی له‌ناو منداڵاندا. له‌كاتی هه‌وكردندا چڵك و ئاو له‌پشت گوێ كۆئه‌بێته‌وه كه گوشارێك له‌سه‌ر په‌رده‌ی گوێ سازئه‌كه‌ن و ئه‌بنه هۆی دڕانی په‌رده‌ی گوێ. 2.گۆڕانی په‌ستانی هه‌وا: هه‌ندێك له چالاكییه‌كان هه‌ن كه ئه‌بنه هۆی به‌رزی و نزمی په‌ستانی هه‌وا له‌ناو كه‌ناڵه‌كانی گۆێچكه‌داو ده‌رئه‌نجام له ڕه‌وتیكدا كه با باروترۆما ئه‌ناسرێت، دڕانی په‌رده‌ی گوێی لێده‌كه‌وێته‌وه. چه‌ند چالاكییه‌ك كه ئه‌بنه هۆی 'باروترۆما': مه‌له‌كردن له‌ژێر ئاودا، گه‌شتی ئاسمانی، شه‌پۆله‌كانی شۆك، گورزی زه‌برو به‌هێز بۆ سه‌ر گوێ. 3.برین یان ترۆما: گه‌ر گوێ توشی ترۆما بێت یان سه‌ر له كه‌ناره‌وه گورزێكی به‌ربكه‌وێ، ئه‌گری دڕانی په‌رده‌ی گوێ دێته ئاراوه. جگه له‌مانه، كه‌ڵك وه‌رگرتن له قه‌ڵه‌م، كلیل یان هه‌ر شتێكی درێژی تر، ئه‌توانێت په‌رده‌ی گوێ توشی زیان بكات. ته‌نانه‌ت ده‌نگی به‌رزیش له‌وانه‌یه ئه‌م ئاكامه‌ی لێبكه‌وێته‌وه. چاره‌سه‌ر: 1. پینه كردن: "پیچینگ" یان پینه‌كردن به‌و مانایه‌یه كه پزیشك له‌وحێكی تایبه‌ت و ناسك ئه‌خاته‌سه‌ر تێشوی په‌رده‌ی گوێ. ئه‌م پینه‌یه په‌رده‌كه ئه‌وڕوژێنت و به‌ره‌و گه‌شه‌ی دووباره هانیئه‌داته‌وه. 2. ئه‌نتی بیۆتیكه‌كان: ئه‌نتی بیۆتیك یارمه‌تیده‌ره بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و چڵك و هه‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه هۆكاری دڕانی په‌رده‌ی گوێ بێت. 3. نه‌شته‌رگه‌ری: له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا، له‌وانه‌یه په‌رده‌ی گوێ پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری بێت. نه‌شته‌رگه‌ری دوورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی گوێ ناوی "تێمپانۆپلاستی"یه. له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا پزیشك تێشویه‌كی گونجاو له شوێنێكی تری جه‌سته هه‌ڵئه‌گرێت و په‌یوه‌ستی كون یان قه‌ڵه‌شتی په‌رده‌ی گوێی ئه‌كاته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure