زۆرێك له ئێمه به بیستی سكچوون و هاوكات دانانی خوێن، نیگه‌ران ئه‌بین و ئه‌كه‌وینه بیر نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان. به‌ڵام ئه‌م گرفته له‌وانه‌یه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه ڕووبدات كه هه‌ندێكیان جددی نین و به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ئه‌كرێن، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری به‌شێكی تریان پێویسته زۆر به خێرایی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ین. نیشانه‌كانی سكچوونی تێكه‌ڵاو به خوێن 1. ته‌والێت چوون و دانانی پیسایی شل، له‌ڕۆژێكدا سێ جار یان زۆرتر 2. پێچپێداهاتنی سك 3. ئێشی گه‌ده 4. ماندوویی 5. گێژبوونێك كه هۆكاره‌كه‌ی له‌كیسدانی ئاوی جه‌سه‌ته بێت هۆكاره‌كانی سكچوونی تێكه‌ڵاو به خوێن 1. روتا ڤایرۆس: یه‌كێك له به‌ربڵاوترین نیشانه‌كانی روتاڤایرۆس كه هه‌ندێكجار به مایكرۆبی گه‌ده (stomach bug) ئه‌ناسرێ، سكچوونی تێكه‌ڵاو به خوێنه. 2. خوێنبه‌ربوون له سیستمی هاڕیندا: هه‌ندێكجار سیستمی هاڕین بریندار ئه‌بێت و توشی خوێنبه‌ربوون ئه‌بێت كه خۆی ئه‌توانێ ئه‌م هۆكارانه‌ی هه‌بێت: قه‌بزی، دیۆرتیكۆلۆز، مایه‌سیری، هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌و برینی گه‌ده. 3. هه‌وی ئه‌ی كولی (E. coli): خواردنی گۆشتی نه‌كوڵاو، شیری نه‌كوڵاو، ئه‌توانێ توشی یاوی 'ئه‌ی كولی'تان بكات كه یه‌كێك له نیشانه‌كانی، سكچوونی تێكه‌ڵاو به خوێنه. 3. Anal fissures: قڵیشان یان برینداربوونی ڕیخۆڵه‌ی گه‌وره، ئه‌بێته هۆی خوێنبه‌ربوونێك كه له كۆمدا ئه‌مێنێته‌وه. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌توانێ پیسایی زۆر یان په‌یوه‌ندی جنسی بێت. له‌م حاڵه‌ته‌یاندا سووربوونی پیساییه‌كه زۆر كه‌متره. 4. شێرپه‌نجه: هه‌ندێكجار ڕیخۆڵه‌ی گه‌وره توشی شێرپه‌نجه ئه‌بێت كه یه‌كێك له نیشانه‌كانی سكچوونی تێكه‌ڵاو به خوێنه. 5. كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی هه‌ندێك له ده‌رمانه‌كان. چ كاتێك سه‌ردانی پزیشك بكه‌ین؟ كاتێك سواریی یان خوێنمان له پیساییدا بینی و ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌مان هه‌بوو، ئه‌بێت به خێرایی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن: 1. ماندوویی 2. سه‌رگێژخواردن 3. گرفت له خواردندا 4. كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان 5. ئاڵۆزی یان نه‌دۆزینه‌وه‌ی شوێنی مه‌به‌ست (disorientation) 6. ڕشانه‌وه‌ی خوێن یان په‌ڵه‌ی ڕه‌ش خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure