5/12/2018 10:59 AM

زانایه‌كی ناسا: چه‌ندین بوونه‌وه‌ری ئاسمانی سه‌ردانی زه‌ویان كردووه‌

یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ زانایانی ده‌زگای ناسای ئه‌مریكی ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ بوونه‌وه‌ری ئامانی سه‌ردانی زه‌وی كردبێت و له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ ئاگاداری ئه‌و سه‌ردانه‌ نه‌بووبین.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه‌ ناتوانرێت نكوڵی له‌و دیمه‌نانه‌ بكرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌ ئاسمانیانه‌ی هه‌ندێك وێنه‌یان گرتووه‌و پێویسته‌ زانایان مێشك كراوه‌تر بن به‌رامبه‌ر بیرۆكه‌ی بوونی سه‌ردانكه‌ری ئاسمانی بۆ سه‌ر زه‌وی.

به‌پێی راپۆرتێكیش كه‌ له‌ گۆڤاری سه‌یده‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: ناتوانین خه‌یاڵی شێوه‌ی ئه‌و میوانه‌ نامۆیانه‌ بكه‌ین له‌وانه‌یه‌ زۆر له‌وه‌ جیاوازتر بن كه‌ ئێمه‌ له‌ مێشكماندا وێنامان كردووه‌و له‌وانه‌شه‌ توانای زۆر گه‌وره‌یان هه‌بێت بۆ رۆیشتن له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر چونكه‌ ئێمه‌ به‌ته‌واوه‌تی ناتوانین وێنای شێوه‌و ئاستی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیان بكه‌ین.

هه‌روه‌ها زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و راستییه‌ روونبكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و زیره‌كیه‌ی چاوه‌ڕوانین به‌ده‌ستی بهێنین لێیان له‌وانه‌یه‌ به‌وجۆره‌ نه‌بێت و به‌ڕێژه‌ی زیره‌كی ئێمه‌ی مرۆڤیش زیره‌ك نه‌بن.

جگه‌له‌وه‌ش له‌وانه‌یه‌ ته‌مه‌نمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌ جیاواز بێت كه‌ ده‌توانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ركی جیاوازی ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن، یاخود له‌وانه‌یه‌ قه‌باره‌یان زۆر بچووك بێت به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز زیره‌ك بن.

كۆلۆمبانۆ به‌ یه‌كێك له‌ داكۆكیكاره‌ سه‌رسه‌خته‌كان داده‌نرێت له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی گه‌ڕانێكی زۆر چڕ به‌شوێن شێوه‌ی ژیانی جیاوازی بونه‌وه‌ره‌كانی جیهانی ئاسمان و به‌رده‌وام داوا له‌ زاناكان ده‌كات ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌ به‌دوور نه‌زانن و باوه‌ڕیان به‌ ژیانێك له‌نێو بۆشایی ئاسمان هه‌بێت.

خاك - سیڤا ئازاد 
س: سكای نیوز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved