پزیشكانی ئه‌مریكی له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا رایده‌گه‌یێنن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مخه‌ون، به‌هۆی تێكچوونی هاوسه‌نگی هۆڕمۆنه‌كانیان، به‌درێژایی رۆژ زۆرتر توشی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته ده‌بن. پزیشكه ئه‌مریكییه‌كان له زانكۆی پنسلڤانیا له توێژینه‌وه‌كه‌دا، له كاریگه‌ری ماوه‌و كوالێتی خه‌وتنیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌گشتی كۆڵیوه‌ته‌وه‌و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌شیان له رۆژنامه‌ی (sleep) بڵاوكردوه‌ته‌وه. د.ئاشێر رۆسنجه‌ر پرۆفیسۆر له زانكۆی پنسلڤانیاو یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "كاتێك كه‌سێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر یان كه‌متر ده‌خه‌وێت، هاوسه‌نگی هۆڕمۆنی (ڤازۆپرێسین) له جه‌سته‌یدا تێكده‌چێت و سه‌ره‌نجام وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌رئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سه‌كه هه‌ست به بێهێزی و شه‌كه‌تبوون بكات". توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 20 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه، دوای شیكردنه‌وه‌ی داتاكان پزیشكه توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی شه‌وانه شه‌ش كاتژمێر یان كه‌متر ده‌خه‌ون، مه‌ترسی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یان به‌ڕێژه‌ی %69 زیاتره به‌راورد به‌وانه‌ی شه‌وانه 7-8 كاتژمێر ده‌خه‌ون. پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن شه‌وانه 7-8 كاتژمێر بخه‌ون و به درێژایی رۆژ ئاو خواردنه‌وه له‌بیرنه‌كه‌ن. خاك - سیڤا ئازاد س: ئه‌لشه‌رق لئه‌وسه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure