له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاهه‌نگی ماره‌بڕینی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگ نی‌ك جۆناس و پریانكا چۆپرا ئه‌نجامدرا، له‌پاش رێوڕه‌سم و كه‌لتوره‌كانی ئاینی كریستیان، رێوره‌سمه‌كانی ئایینی هندۆسی به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ردوو هاوسه‌ره گه‌نجه‌كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خێزان و دۆست و هاوه‌ڵانیان له یه‌كێك له هۆتێله شاهانه‌كان له شاری ده‌نبوور له راجستان سه‌رقاڵی ئاهه‌نگ گێڕانن. جۆناس و چۆپرا هاوینی رابردوو له‌پاش چیرۆكێكی سۆزداریانه‌ی كه‌مێك ئاڵۆز په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ئاشكراكرد‌و هه‌رزوو هاوسه‌رگیریان كرد، هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان تێكه‌ڵبوونی دوو ئایین و كه‌لتوری جیاوازه. له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئاهه‌نگگێڕان و رێوڕه‌سمه‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا چه‌ندین شێوازی جیاوازی نه‌خشی خه‌نه‌ی به‌كارهێنابوو هه‌روه‌ها یاری كریكیتیان ئه‌نجامداو له كۆتایی شه‌ودا یاری ئاگرینیان به ئاسماندا ته‌قاندبوو. چۆپرا یه‌كێكه له هه‌ره گرانترین ئه‌كته‌ره‌كانی بۆڵیودو ساڵی 2000 نازناوی شاجوانی گه‌ردوونی برده‌وه‌و له زیاتر له 50 فیلم‌دا به‌شداری كردووه، هه‌روه‌ها چانسی خۆی له هۆڵیود تاقیكرده‌وه‌و رۆڵی له زنجیره درامای كوانتیكۆدا بینی، جگه له كۆمه‌ڵێك فیلمی وه‌كو "ڤێنتیلاتۆرب، به‌ی وۆچ" و گۆڤاری "تایم" به یه‌كێك له كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیه‌كانی دانا بۆ ساڵی 2016 هه‌روه‌ها گۆڤاری "فۆربس" له‌نێو لیستی 100 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیه‌كانی جیهاندا داینابوو. جۆناسیش له ویلایه‌تی تێكساسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌دایكبووه‌و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو گروپێكی میوزیكیان دامه‌زراند به‌ناوی برایانی جۆناس و له ئێستادا به ته‌نها گۆرانی ده‌ڵێت. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure