به‌كارهێنانی گۆشتی سوور له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه به‌راورد به جۆره‌كانی تری گۆشت ته‌ندروست نییه، هۆكاری خراپبوونی گۆشتی سو‌و بۆ چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ سایتی خاك روونكرده‌وه: 1-ئه‌گه‌ر بێت‌و پێش ئه‌نجامدانی كرداری سه‌ربڕین پشكنینی پزیشكی بۆ گیانله‌به‌ره‌كه نه‌كرێت ئه‌وا ڕه‌نگه گیانله‌به‌ره‌كه نه‌خۆش بێت و ڕاسته‌وخۆ له‌دوای سه‌ڕبڕین له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گۆشته‌كه‌یه‌وه بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه، بۆیه پێویسته گیانله‌به‌ره‌كه به زیندوویی پشكنین و مۆری پزیشكی بۆ ئه‌نجامبدرێت. 2-ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌كاتی لێكردنه‌وه‌ی پێسته‌كه‌ی و ده‌ركردنی ناوسكه‌كه‌یدا گۆشته‌كه پیسببێت به ئاو پاكنابێته‌وه، بۆیه پێویسته به‌وردی ڕه‌چاوی جیاكردنه‌وه‌كه بكرێت. 3-پێویسته بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆشت و به‌روبوومه‌كانی فێنككه‌ره‌وه (به‌ڕاد) به‌كاربهێنرێت به‌تایبه‌ت له كه‌شه گه‌رمه‌كاندا، چونكه پله‌ی گه‌رمی به‌رز هۆكاره بۆ زوو خراپبوونی گۆشته‌كه. 4-به‌هۆی ناته‌ندروستی له كه‌لوپه‌ل و ئه‌و ئامێرانه‌ی به‌كاردێت بۆ گۆشته‌كه یان بوونی مێش و حه‌شه‌رات و مشك له شوێنی هه‌ڵگرتندا. 5-له‌ڕێی گۆشت فرۆشه‌كانه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی له شوێن كاره‌كانیانداو دانانی گۆشت له پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا، بۆیه پێویسته گۆشتی فرێش له به‌ڕاد دا ته‌نها بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر هه‌ڵبگیرێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا پێویسته به‌كاربهێنرێت. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure