ماستانامای گه‌وره‌ترین یوتیوبه‌ری جیهان له ته‌مه‌نی 107 ساڵيدا كۆچی دوایی كرد. ماستاناما له یوتیوب چه‌ندین ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌رنامه فێركاریيه‌كه‌ی تایبه‌ت به چێشخانه، له چه‌ناڵی Country Foods له یوتیوب. له ساڵی 2016 دا لاكسمان-ی نه‌وه‌ی ماستاناما كه‌ناڵێكی له یوتیوب بۆ كرده‌وه كه به‌پێی وته‌ی خۆی ته‌نها بۆ خۆشی بووه، به‌ڵام دواتر بینه‌رێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكێشا‌و خواردنه‌كانی بوونه جێی سه‌رنجی بینه‌ران، ئه‌مه‌ش وایكرد له كاره‌كه‌یان به‌رده‌وامبن و چه‌ندین ڤیدیۆی تر له‌سه‌ر دروستكردنی خواردن له‌لایه‌ن ئه‌و خانمه به‌ته‌مه‌نه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه. كه‌ناڵی Country Foods له یوتیوب هه‌واڵی كۆچی دوایی ماستانامای بڵاوكرده‌وه‌و سێ ڤیدیۆیشی بڵاوكرده‌وه له‌كاتی مه‌راسیمی ناشتنیدا، كه بووه هۆی دڵگرانی بینه‌رێكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان و ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌و یه‌كێكه له شێفه به‌ناوبانگه‌كان.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیكی ئێره بكه: خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure