1.سه‌رنجدان به‌لایانه‌وه ئاسانه: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2013دا ئه‌نجامدراوه، كه‌سانێك كه له شوێنه جۆربه‌جۆره‌كاندا به‌ئاسانی سه‌رنجی خۆیان بۆ ئه‌نجامی ئیشه‌كانیان كۆئه‌نه‌وه‌و ده‌نگه‌ده‌نگ ئازاریان نادات، زیره‌كترن و له تێستی ئای كیوشدا خاڵی زۆرتر وه‌رئه‌گرن. 2.شه‌وانه زۆرتر به‌خه‌برن: كه‌سه زیره‌كه‌كان له‌چاو كه‌سانی ئاسایی زۆرتر مه‌یلیان به دره‌نگ خه‌وتنی شه‌وانه هه‌یه، چ له ڕۆژه ئاساییه‌كنداو چ له پشووی كۆتایی هه‌فته‌دا. 3.خۆڕێكخه‌رترن: ئه‌و كه‌سانه كه‌متر ئه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری دۆخه جیاوازه‌كان و به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا ڕێكئه‌كه‌ون و ئاڵۆزی و گرژی دۆخه‌كان زۆر توشی كێشه‌یان ناكات. 4.به‌باشی ئاگادارن له‌و شتانه‌ی وا نایزانن: به‌گشتی كه‌سه زیره‌كه‌كان به‌بێ هیچ ترسێك كه‌م زانیاری خۆیان له‌ئاست بابه‌تێكی دیاریكراو ده‌رئه‌بڕن و ئه‌م بابه‌ته به‌لایانه‌وه ئاساییه. 5.تامه‌زرۆییه‌كی بێ‌سنوریان هه‌یه: لێره‌دا ته‌نها پێویسته ئاماژه به‌م ڕه‌سته‌یه‌ی ئاڵبێرت ئانێشته‌ین بكه‌ین كه ئه‌ڵێ: من بلیمه‌ت نیم، ته‌نها زۆر تامه‌زرۆم. 6.مێشكێكی كراوه‌یان هه‌یه: كه‌سه زیره‌كه‌كان مێشكیان به‌ڕووی هه‌ر ئایدیایه‌كی نوێ‌دا كراوه‌یه‌و به‌رده‌وام ئاماده‌ن ڕا جیاوازه‌كان وه‌ربگرن. 7.به‌باشی خۆیان كۆنترۆڵ ئه‌كه‌ن: كه‌سه زیره‌كه‌كان به‌ر له ئه‌نجامی هه‌ركارێك پلانی بۆ دائه‌ڕێژن، ئامانجه‌كانیان دیاری ئه‌كه‌ن و ستراتێژییه جێگره‌وه‌كان دیاری ئه‌كه‌ن. 8.حه‌زیان له گاڵته‌یه: له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وت كه كۆمێدییه‌نه پرۆفێشناڵه‌كان، له تاقیكاری زیره‌كی وتاری مێشكدا، زۆرترین خاڵه‌كان تۆمار ئه‌كه‌ن. 9.دۆخی دۆستانی خۆیان به‌لاوه گرنگه: كه‌سه زیره‌كه‌كان ئه‌توانن له هه‌ست و دۆخی ده‌روونی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان تێبگه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش پیشانیانداوه كه گرنگیدان به ویست و هه‌ستی كه‌سانی‌ترو كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون له‌ئاست ئه‌م ویستانه، یه‌كێكه له دیارترین هێماكانی زیره‌كی. 10.بابه‌ته جیاجیاكان لێك گرێ ئه‌ده‌نه‌وه: به‌پێی هه‌ندێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان، كه‌سه زیره‌كه‌كان ئه‌توانن نه‌خش گه‌لێك ببینن كه كه‌سانی ئاسایی ناتوانن بیبینن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌مه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه ئه‌توانن بابه‌ته جیاوازه‌كان لێك گرێ بده‌ن و تێكیان هه‌ڵكێشن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure