8/12/2018 10:10 AM

ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ریت خۆت له‌م كرده‌وانه‌ دوور رابگره‌

له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی له‌كاتی ده‌وامدا نه‌شیاون، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی نادروست ده‌بێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران به ‌شێوه‌یه‌كی پڕۆفێشناڵ كاره‌كانیان ره‌چاونه‌كرێت! بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ له‌كاتی ده‌وامدا خۆت دوور رابگریت له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:

1- جگه‌له‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌كاتی پێویست له‌ ده‌وام ئاماده‌بیت، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌كاتی پێویستدا كاره‌كانت ئاماده‌بێت، بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كاردا دوانه‌كه‌ویت و مه‌سولیاتی كاره‌كانت هه‌ڵبگره‌ بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕپێكراو بیت. 

2- هه‌رگیز له‌كاتی گفتوگۆكردنداو له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كاندا به‌ده‌نگێكی به‌رز قسه‌ مه‌كه‌، باشتره‌ له‌سه‌رخۆو به‌هێمنی گفتۆگۆ بكه‌یت، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیان به‌رزه‌ لێی بێئاگان له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌وڵبده‌ ده‌نگت تۆماربكه‌یت تا گوێ له ‌ده‌نگی خۆت بگریت. 

3- هه‌رگیز خاو مه‌به‌ له‌كاتی كاركردندا چونكه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسانتر بوون به‌هۆی به‌كارهێنانی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خه‌تی ئینته‌رنێته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن بۆئه‌وه‌ی كاتیان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ گرجوگۆڵ بیت و زوو كاره‌كانت ته‌واوبكه‌.

4- له‌كاتی ناردنی نامه‌دا هه‌وڵبده‌ به‌ كورتی و به ‌پوختی په‌یامه‌كه‌ت بگه‌یه‌نه‌، ره‌نگه‌ نامه‌ی دوورودرێژ به‌پێی پێویست گرنگی پێنه‌درێت بۆ خوێندنه‌وه‌.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved