8/12/2018 02:30 PM

چاپكراوی نوێ

ئەم کتێبە پێکهاتووە لە کۆکراوەی سەرجەم شیعرەکانی شاعیر( عومەر عبدولکەریم) ناسراو بە ( عومەر کەسان) دەقەکانی ناو ئەم دیوانە شیعریە بێکهاتووە لە شیعری هەمەچەشن و شاعیر گرنگی بە شیعری نیشتیمانی و عیشق و جوانی داوە و لە دوتوێی (٣٨٨) لاپەڕەدا بڵاو بویەوە.

لەمەراسیمێکی تایبەتدا دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان دیوانی کەسانی ( عومەر عبدولکەریم ) ی بڵاوکردەوە لەم مەراسیمەدا (عومەر کەسان) جگە لە خوێندنەوە و ناساندی دیوانەکەی باسی لە ئەزموونی شیعری خۆی کردوو ئامادەبوانیش لە کۆڕێکی کراوەدا پرسیاروبۆچونی خۆیان سەبارەت بە نوسینەکانی ئەم شاعیرە دەربڕی
عومەر کەسان تایبەت بەبڵاو بوونەوەی ئەم دیوانەی وتی:هەرچەندە من هەڵگری پەیامێکی سۆسیال دیموکراسیم بەڵام لەناخمدا و لەسەرجەم دەقە شیعریەکاندا کەسێکی نەتەوەییم جگە لەوەش لەباتی سۆزداریدا هەرلەم کتێبەدا چەند تێکستێکی تێدایە بەبەکارهێنانی زمانێکی پاراو و نزیک لە تێگەیشتنی خەڵکی.
عەمەر کەسان خاوەنی چەندین بڵاوکراوەوکۆڕی ئەدەبییە وبەشێک لە هۆنراوە کانی کراون بە و سرود و گۆرانی، دواترین کاری کۆکردنەوەی سەرجەم شیعرەکانی بوو لە دیوانی (کەسان)دا .
خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved