8/12/2018 02:33 PM

چۆن ببنە خاوەنی کار


گروپی ئێف تی ئێس لەگۆمەڵێ گەنج پێکهاتووە کەسەربەخۆ کاری بازرگانی دەکەن،هەوڵ دەدەن بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی گەنجان گۆڕینی پرۆژەکانیان لە خەیاڵەوە بۆ واقع،ئەم کۆمەڵە گەنجە هاوکاری چەندین ڕێکخراوکاری خێرخوازیان کردووە،گەنجانی ئەم گروپە ئاماژە بەوە دەکەن کە هەوڵ دەدەن گەنجان پشت بە خۆیان ببەستن ،خۆیان خاوەنی پرۆژەوکاری خۆیان بن ئیرادە بگەڕێننەوە بۆیان،کاری ئەم گروپە هەمەچەشنە لەبوارەکانی( خێرخوازی،نۆژەنکردنەوە،حاڵەتی نەخوازراو،پانێل و سیمینار،ۆرک شۆپ لەسەر بابەتەکانی کار و بازاڕکاری،پرۆژەی میوزیک ،نیومۆدە،....).
بۆزیاترتوانا بەخشین بە گەنجان و چۆنێتی کار کردنیان لە هۆڵی ناوەندی ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان ڕۆژی ١/١٢/٢٠١٨ گروپی گەنجانی( ئێف تی ئێس) سیمینارێکی تایبەتی سازکرد بەناونیشانی ( چۆن دەبیتە خاوەنکار؟) ،ئەم سیمینارە بۆ چەند مامۆستایەکی زانکۆوچەند خاوەن کۆمپانیاوبیرۆکەیەک سازکرابوو.
لەم سیمینارەدا باس لەوە کرا ئایا گەنجان چۆن دەست بەسەرەتای کارەکانیان بکەن و لە کوێوە دەست پێ بکەن چۆن پەرە بە بیرۆکەو خەونەکانیان بدەن و هەلی کار بەدەست بهێنن،هەرلەم سیمینارەدا باس لەشاری هەڵمەت و قوربانی سلێمانی کرا کەچۆن ئەم شارە مەڵبەندی ڕۆشنیرییە جگەلەوەش شوێنێکی هاوچەرخە بۆ ئەو گەنجانەی کە بتوانن کاری خۆیانی تێدا ئەنجام بدەن و بەم هەوڵانەش دەتوانن شارەکە لە ڕووی ئابووریەوە بەرەو پێشەوە ببەن.

خاک-تانیائاوارە










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved