زۆر له‌بیرچوونه‌وه‌ی زانیاری و كاتی سه‌ردان و په‌یوه‌ندی مرۆڤ دووچاری چه‌ندان كێشه ده‌كاته‌وه له ژیانی ڕۆژانه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێ و كه‌سه نزیك و هاوپیشه‌كانی، له خوێندكارانیش كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی خوێندن و له تاقیكردنه‌وه‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ڕابردوو و تازه وای لێهاتبێت. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: گرنگترین هۆكاره‌كانی شت بیرچوونه‌وه: 1- به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان، وه‌ك هه‌ندێك ده‌رمانی دژی دڵه‌كزێ، چاره‌سه‌ری میز ڕاگرتن، هه‌ندێك ده‌رمانی دژه خه‌مۆكی، ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه. 2- خه‌مۆكی یه‌كێك له نیشانه‌كانی زۆر شت بیرچوونه‌وه‌یه. 3- دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌قی و فشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی و ترسی به‌رده‌وام و زۆر. 4- كێشه‌ی تێكچوونی خه‌و و شه‌ونخوونی به‌رده‌وام و نه‌خه‌وتن بۆ ماوه‌ی پێویست. 5- زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كان. 6- كه‌می ڤیتامین B1 ,B 12 7- سستی غوده‌ی ده‌رقی 8- به‌رزی ئاستی كالسیۆم له خوێندا 9- پاش به‌نجی گشتی بۆ ماوه‌یه‌ك 10- گه‌شكه‌و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كان به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه 11- دابه‌زینی ئاستی شه‌كره‌ی ناو خوێن 12- نه‌خۆشی شه‌قیقه 13- كه‌م چوونی ئۆكسجین بۆ مێشك به‌هۆی كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و ڕه‌بۆ. 14- زه‌بر كه‌وتن به سه‌رو مێشك 15- هه‌ندێك نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی ده‌مار وه‌ك پاركنسۆن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure