9/12/2018 09:46 AM

به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كان مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌

بواری خۆراك له‌ زانكۆی ماكماسته‌ر له‌ كه‌نه‌دا رایده‌گه‌یه‌نن، رۆژانه‌ خواردنی سێ ژه‌مه‌ی به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كان مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كاته‌وه‌.

د. دێهقان مه‌هشید پسپۆری خۆراك له‌ زانكۆی ماكماسته‌رو سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت: بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ هیچ ژه‌مێكی به‌رهه‌مه‌ شیرمه‌نییه‌كان له‌وانه‌ ماست، په‌نیرو شیر ناخۆن، مه‌ترسی توشبوونییان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر زیاتره‌ به‌راورد به‌وانه‌ی به‌رهه‌مه‌ شیرمه‌نییه‌كان ده‌خۆن.

سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ روونیشیده‌كاته‌وه‌ "ئه‌وانه‌ی هیچ بڕێك له‌ به‌رهه‌مه‌ شیرمه‌نییه‌كان ناخۆن، پێویسته‌ له‌لایه‌ن پزیشكان و كه‌سانی ده‌وروبه‌رییان هانبدرێن، به‌تایبه‌ت بۆ خواردنی ماست، كه‌ سوودی ته‌ندروستی ئێجگار زۆری هه‌یه‌.

پسپۆڕانی خۆراك له‌ زانكۆی ماكماسته‌ر له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌سه‌ر 137 هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 30-70 ساڵان ئه‌نجامیان داوه‌، دوای نۆ ساڵ له‌ به‌دواداچوون بۆ باری ته‌ندروستی به‌شداربووان، خۆراكناسانی كه‌نه‌دی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ شیرمه‌نییه‌كان ده‌خۆن مه‌ترسی توشبوونییان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی %34 كه‌مده‌كاته‌وه‌.

خۆراكناسه‌ كه‌نه‌دییه‌كان رێنمایی ده‌ده‌ن رۆژانه‌ لایه‌نی كه‌م سێ ژه‌م له‌ به‌رهه‌مه‌ شیرمه‌نییه‌كان بخورێت كه‌ ئه‌ویش ده‌كرێت 244 میلیلیتر شیر یان 244 میلیلیتر ماست یان 15گرام په‌نیر بێت.

خاك - سیڤا ئازاد 
س: گۆڤاری سیدتی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved