هیند له‌خۆئاماده‌كردندایه بۆ گه‌وره‌ترین هاوسه‌رگیری، كه ئاهه‌نگێكی ئه‌فسوناوی ده‌بێت و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی جیهانی تێیدا به‌شدارده‌بن له‌نێویشیاندا بیۆنسێ، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی جیهانی دیاری نێو هۆڵیودو بۆڵیود ئاماده ده‌بن و به نزیكه‌ی 100 فڕۆكه ده‌گوازرێنه‌وه. ئیشای 27 ساڵ كچی مۆكیش ئه‌مبانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ناندا بیرامالی 33 ساڵ ده‌كات و هه‌رچه‌نده ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجامده‌درێت به‌ڵام ماوه‌ی سێ رۆژه ئاهه‌نگه‌كان ده‌ستیان پێكردووه. كارتی بانگهێشتكردنه‌كان چه‌ندین دیاری گرانبه‌های له‌گه‌ڵدا بوو هه‌ركارتێك بڕی 300 هه‌زار روپیه‌ی هیندی تێچووه واته 4200 دۆلاری ئه‌مریكی. ئاماده‌بووان ده‌توانن ئاپێكی تایبه‌ت به ئاهه‌نگه‌كه دابه‌زێنن بۆ زانینی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ناوه‌ڕۆكی پڕۆگرامی ئاهه‌نگه‌كه. هه‌روه‌ها زیاتر له 100 فڕۆكه له خزمه‌تی میوانه‌كاندا ده‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ئایدابۆر شوێنی ئاهه‌نگه‌كه. له‌نێو كه‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌كاندا كه ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه ده‌بن، پریانكا چۆپرا كه هه‌فته‌ی رابردوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی نیكجۆناس كرد، هه‌روه‌ها راگه‌یاندنكارانی هیندستان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه لیستی بانگهێشتكراوان سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بیل كلینتۆن و هاوسه‌ره‌كه‌ی هیلاری كلینتۆنی تێدا بێت. ئه‌م هاوسه‌رگیریه له‌نێوان دوو باڵاده‌ستترین و به‌هێزترین خێزانه‌كانی هیندستاندایه‌و به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری فۆربس سامانه‌كه‌ی ئه‌مبانی سه‌رۆكی كۆمپانیای "ریلاینس ئانداستریز" بڕی 47 ملیار دۆلاره. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure