گه‌ر كه‌سێك له هه‌فته‌یه‌كدا كه‌متر له 3 جار بڕواته ته‌والێت، ئه‌وه توشی قه‌بزی بووه. هه‌ڵبه‌ت نیشانه‌كانی وه‌ك هه‌ستانی زگ و هه‌بوونی ئازار ئه‌توانن له نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه بن. ئه‌توانین بڵێین قه‌بزی گرفتێكی تا ڕاده‌یه‌ك گشتگیره‌و خه‌ڵكانێكی زۆر له‌به‌ر ئه‌م گرفته سه‌ردانی پزیشك ئه‌كه‌ن. چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك كه ئه‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی: 1- ئاوی زۆرتر بخۆنه‌وه: هه‌ندێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌تایبه‌تی ئاوی گازدار ئه‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی سه‌ندرۆمی گرژی ڕیخۆڵه‌یان هه‌یه. 2- فیبری زۆرتر بخۆن: ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ری ئه‌رێنی فیبره‌كان له‌سه‌ر قه‌بزی به‌ته‌واوی یه‌كلانه‌بۆته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌م بابه‌ته پشتڕاست ئه‌كه‌نه‌وه. ئه‌و خواردنانه‌ی خاوه‌نی فیبرن بریتین له: گه‌نم، جۆ، سه‌وزه، نیسك، لوبیا، نۆك و هه‌روه‌ها هه‌ندێك له میوه‌كان. 3- وه‌رزش بكه‌ن: هه‌ندێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه وه‌رزشكردن كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی قه‌بزی. كه‌وایه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گرفتی قه‌بزی به‌ره‌وڕوون، هه‌وڵبده‌ن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌ن. 4- قاوه بخۆنه‌وه: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك پیشانیداوه كه كاریگه‌ری قاوه له‌سه‌ر وروژاندی ڕیخۆڵه، 60% له ئاو زۆرتره. هه‌روه‌ها قاوه خاوه‌نی هه‌ندێك فیبره هه‌یه كه له‌سه‌ر به‌كتریاكانی ڕێخۆڵه كاریگه‌ری ئه‌رێنی دائه‌نێن. كه‌وایه ئه‌توانین بڵێن قاوه تایبه‌تمه‌ندی دژه قه‌بزی هه‌یه. 5- هێوركه‌ره‌وه‌ی ڕوه‌كی سێنا به‌كاربهێنن: هێوركه‌ره‌وه‌ی ڕوه‌كی سێنا چاره‌سه‌رێكی ناسراوه بۆ قه‌بزی و پێكهاتووه له ئاوێته‌یه‌كی ڕووه‌كی به ناوی گلیكۆزیده‌كان كه كاریگه‌ری دائه‌نێن له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی ڕیخۆڵه‌و خێرایی ئه‌ده‌ن به جوڵه‌كانی ڕێخۆڵه. 6- له خوارده‌مه‌نییه پرۆبیۆتیكه‌كان كه‌ڵك وه‌ربگرن: توێژینه‌كان پیشانیداوه كه له كه‌سانی توشبوو به قه‌بزی درێژماوه‌دا هاوسه‌نگی به‌كتریاكانی ناو ریخۆڵه‌كان تێكئه‌چێت. به‌ڵام خواردنه پرۆبیۆتیكه‌كان ڕۆڵی ئه‌رێنیان هه‌یه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌نگییه‌و ئه‌توانن به‌رگری بكه‌ن له قه‌بزی درێژخایه‌ن. 7- رێجیمی خواردنی FODMAP تاقیبكه‌نه‌وه: FODMAP كورتكراوه‌ی ئیگوساكارید، دی ساكارید، مۆنۆ ساكاریدو پۆلی ئێله‌كانه. له‌م رژێمه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك خواردنی ئه‌و خۆراكانه سنوردار ئه‌كرێت كه هه‌ڵگری FODMAP ێكی زۆرن و پاش ئه‌م ماوه‌یه دیسان ئه‌توانن ئه‌و خواردنانه بخۆن تا ده‌ربكه‌وێت جه‌سته‌ی ئێوه هه‌ڵگری كام یه‌ك له‌م خوادنانه‌یه. *ئیگۆساكاریده‌كان بریتین له: گه‌نم و دانه‌وێڵه‌و هه‌ندێك له میوه‌كان وه‌كو سیر‌و پیاز *دی‌ساكاریده‌كان بریتین له: شیر، ماست و په‌نیر *مۆنۆساكاریده‌كان بریتین له: میوه جۆربه‌جۆره‌كان وه‌كو هه‌نجیرو قۆخ و هه‌روه‌ها هه‌نگوین *پۆلی‌ئێله‌كان بریتین له: هه‌ندێك له میوه‌و سه‌وزه تایبه‌ته‌كانی وه‌كو بلوبه‌ری. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure