ئه‌و زه‌رووانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان سوودیان لێ وه‌رده‌گرن سێ ڕیزه ددانی وردیان هه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ی كه‌ڵپه‌كانیانه‌وه پێست كون ئه‌كه‌ن ده‌م ئه‌نێن به ده‌ماره‌كانه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی تفی خۆینانه‌وه مادده‌یه‌كی دژه مه‌یین ئه‌نێرنه ناو خوێن و ئینجا بۆ ماوه‌ی 20 تا 45 خوله‌ك خوێنی مرۆڤه‌كه هه‌ڵمژێت كه له‌و ماوه‌یه‌دا زه‌رووه‌كه نزیكه‌ی 15 میلی لیتر خوێن هه‌ڵئه‌مژێت. باشترین جۆری زه‌رووی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری له سوید‌و مه‌جاریا ده‌ستده‌كه‌وێت. زه‌روو ئه‌توانێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شه‌كره، واریس و نه‌شته‌رگه‌رییه جوانكارییه‌كان سوودی هه‌بێت. 1- زه‌روو له پزیشكیدا: زه‌روو هاوكات كه خوێن هه‌ڵئه‌مژێت، هه‌ندێك پرۆتێین و پێپتیدی تایبه‌ت ئه‌ڕژێنێت كه تایبه‌تمه‌ندی دژه‌مه‌ینییان هه‌یه‌و به‌م هۆیه‌ش له دروستكردنی ده‌رمانه‌كانی زه‌ختی خوێن، واریس، مایه‌سیری، نه‌خۆشییه‌كانی پێست و هه‌وكردنی جومگه‌كاندا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت. 2- بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ: زه‌روو سووڕی خوێن باشتر ئه‌كات و كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌وكردن و به‌م هۆیه‌ش ئه‌توانێ به‌سوود بێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. 3- بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه: ئه‌گه‌رچی به‌كارهێنانی زه‌روو بۆ كه‌سانی توشبوو به شێرپه‌نجه‌ی خوێن پێشنیار ناكرێت، به‌ڵام به‌م هۆیه‌وه كه تفی زه‌روو هه‌ڵگری مادده‌یه‌كه كه دژایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی پلێته‌كانی خوێن ئه‌كات، له هه‌ندێك له شێرپه‌نجه‌كاندا ئه‌توانێت به‌سوود بێت. بۆ وێنه لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه كه‌ڵك وه‌رگرتن له زه‌روو ئه‌توانێت خێرایی گه‌شه‌ی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان كه‌مبكاته‌وه. 4- بۆ كۆنترۆڵكردنی شه‌كره: یه‌كێك له هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره، بڕینه‌وه‌ی قامك، ده‌ست یان قاچی نه‌خۆشه‌كه‌یه. تفی زه‌روو هه‌ڵگری مادده‌یه‌كه به‌ناویهھیرۆدین كه به‌رگری ده‌كات له خه‌ستبوون و مه‌ینی خوێن. لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیداوه كه ئه‌م مادده‌یه له‌ڕێگه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی خوێنه‌وه ئه‌توانێ زۆر سوودمه‌ند بێت بۆ گه‌یاندنی خوێن بۆ كۆی ئه‌ندامه‌كان و به‌مشێوه‌یه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنێ ئه‌بێت له‌ناوبردنی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه. 5- سوودی زه‌روو له نه‌شته‌رگه‌رییه جوانكارییه‌كاندا: كه‌ڵك وه‌رگرتن له زه‌روو سوودی هه‌یه بۆ نه‌رم ڕاگرتنی تێشووه‌كانی پێست و هه‌روه‌ها چاككردنه‌وه‌ی خێرای برینه‌كان. به‌كارهێنانی زه‌روو، له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری و ته‌نانه‌ت پاش ئه‌ویش به‌ر له مه‌ینی خوێن ئه‌گرێت و به‌مجۆره برینه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر سروشتیتر سارێژ ئه‌بنه‌وه. كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی كه‌ڵك وه‌رگرتن له زه‌روو: ئه‌گه‌رچی به‌كارهێنانی زه‌روو ئاسانه له‌چاو چاره‌سه‌ره‌كانی تر، كاریگه‌ری لاوه‌كیشی كه‌متره، به‌ڵام ئه‌م شێوه‌یه‌ش به‌ته‌واوی پارێزراو نییه. بۆ وێنه ئه‌توانین ئاماژه بكه‌ین به هه‌وكردنه به‌كتریاییه‌كان كه هه‌ندێكجار له به‌رامبه‌ر ده‌رمانه‌كانیشدا خۆڕاگرن. كه‌وایه پێویسته كه‌ڵك له‌و زه‌رووانه وه‌رگیرێت كه له‌شوێنی تایبه‌تدا به‌خێوئه‌كرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا سیستمی به‌رگری جه‌سته‌ییان توشی كیشه‌یه، شیاوی ئه‌مجۆره چاره‌سه‌ره نین. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure