زانایان ھه‌ساره‌یه‌كی به‌ستویان دۆزییه‌وه كه‌٦ ساڵی رووناكی له‌زه‌وییه‌وه دووره و پێیان وایه ده‌كرێ مرۆڤ له‌سه‌ری بژی به‌ھۆی بوونی ئاوه‌وه.رووبه‌ری ئه‌و ھه‌ساره به‌رده‌ڵانییه كه‌به (بارنارد بی) ناسراوه‌ی سێ ھێنده‌ی رووبه‌ری زه‌وییه و له‌خولگه‌یه‌كدا ده‌سورێته‌وه له‌نزیك ئه‌ستێره‌یه‌كی قه‌زه‌می سور و نزیكتره له‌زه‌وییه‌وه. زانایان ئاویان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه كه‌چالاكییه‌كی ووزه‌ی گه‌رمی خۆری له‌سه‌ره كه‌ره‌نگه له‌ژێر سه‌ھۆڵدابێت.ئه‌م ھه‌ساره‌یه زۆر له‌زه‌وییه‌وه نزیكتره وه‌ك له‌خۆر و ساردتریشه. كارۆل ھاسویل ئه‌ندامی تیمی نێوده‌وڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ھه‌ساره‌كه رایگه‌یاندوه بێرنارد بی ده‌رچه‌یه‌كی نوێیه بۆ ژیان ئه‌مه‌ش زۆرێك زانیارییی له‌باره‌ی ھه‌ساره‌ی تری سستمی ھه‌ساره‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌كات، ئه‌م ھه‌ساره‌یه له‌رێی روانگه‌ی «كالار ئالتۆ»وه له‌ئیسپانیا دۆزرایه‌وه به‌به‌كارھێنانی ته‌كنیكی خێرایی تیشكاوه‌ریی كه‌له‌رێگه‌یه‌وه زانایان توانیان ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارستایی و توانای خولگه‌یی بكه‌ن.
خاك-ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure