9/12/2018 03:16 PM

غەزەلێکی سەعدی شیرازی


غەزەلێکی سەعدی شیرازی بە وەرگێڕانی ئازاد بەرزنجی

ئەو جێیە خۆشە کە ئارامگەهی یاری لێیە
سوکنایی گیان و شیفای دڵی بیماری لێیە
من کە لێرە شێوە و سوورەتێکی بێگیانم و بەس
دڵم وا لەو جێیەی دولبەری عەییاری لێیە
جەستەم لێرە بێتین و دڵم لەوێ جێنشین
فەلەک لێرە، لەوێ کەوکەبی سەییاری لێیە
تۆ ئەی بادی سەبا گەر بۆنێ لەگەڵ خۆت دێنی
بەرەو شیراز بڕۆ چونکە لەوێ یاری لێیە
دەردی دڵ لای کێ بکەم، لەگەڵ کێ غەمم باس کەم
ڕێی ئەوێ ئەگرم چون مەحرەمی ئەسراری لێیە
دڵم هیچ مەیلی نییە بۆ تەماشایی چەمەن
کە تەماشای دڵ وا لەو جێیە دڵداری لێیە
سەعدی ئەم مەنزڵە وێرانەیە ، جێی تۆ نییە
ڕێی ئەوێ بگرە بەر، مەنزڵی ئەحراری لێیە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved