له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان و خراپی كه‌شوهه‌وا، رووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، كه سه‌رباری زیانی ماددی ده‌بنه هۆی مردن و برینداربوون، هۆكاری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌و وه‌رزه‌دا زۆرن، له‌وانه به‌هۆی بارانبارینه‌وه زه‌وی خلیسك ده‌بێت، هه‌روه‌ها ته‌مومژ ئاستی بینین كه‌مده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌و چه‌ندین هۆكاری تر ژیانی شۆفێران و سه‌رنشینان ده‌خه‌نه مه‌ترسیيه‌وه، بۆ پاراستنی شۆفێران 10 رێنمایی گرنگمان بۆ ئاماده‌كردوون، كه پێویسته هه‌مووان پابه‌ندی بین كه ئه‌مانه‌ن: 1- پێش ڕۆیشتن له‌م كارانه دڵنیابه‌ره‌وه: پێویسته شۆفێران پێش رۆشتنیان چه‌ند پشكنێك بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن وه‌ك: چه‌ندجارێك ئیستۆپ گرتن و به‌ردانی، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیبكاته‌وه‌و ئاماده‌شی بكات، هه‌روه‌ها له كاركردنی لایته‌كانی به‌گشتی و لایتی ته‌م (بلاجیكتۆر) دڵنیاببێته‌وه، هه‌روه‌ها دڵنیابێت فڵچه‌كانی به‌باشی كارده‌كه‌ن و پێویسته شۆفێر پێڵاوه‌كانی ته‌ڕ نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێ به‌نزین و ئیستۆپ نه‌خلیسكێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌هۆی هاتنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڕبوون ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بێت قاچه‌كانی نه‌خلیسكێت. 2- لایته‌كان له رۆژیشدا گرنگن: له‌كاتی بارانبارین و خراپی كه‌شوهه‌وا، هه‌ڵكردنی لایته‌كان گرنگن و ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، چونكه زۆر به‌ئاسانی شۆفێر ئۆتۆمبێلی پێش و دوای خۆی ده‌بینێت و مه‌ودای خۆی له‌گه‌ڵیدا ڕێكده‌خاته‌وه، یان له‌وه‌یه كه‌سانێك هه‌بن و توانای بینیان باش نه‌بێت، به‌ڵام به هه‌ڵكردنی لایته‌كان ئۆتۆمبێلی پێش خۆیان ده‌بینن، كه‌واته له‌كاتی ناجێگیری كه‌شوهه‌وا هه‌ڵكردنی لایته‌كان له‌بیرمه‌كه. 3- هه‌موو كات پشت به ته‌كنه‌لۆژیا مه‌به‌سته: ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی (مواسه‌فات) له ئۆتۆمبێله‌كاندا دانراون، بۆ كاتێكی نموونه‌ییه، به واتایه‌كی تر له‌كاتی ئاسایی‌دا كه هیچ له‌مپه‌رێك نه‌بێت به‌باشی كارده‌كه‌ن، بۆیه مه‌رج نیه هه‌موو كات به‌باشی كاربكه‌ن، بۆ نموونه سیستمی abs له‌كاتی ته‌ربوونی شه‌قامه‌كان وه‌ك ئه‌وكاته كارنه‌كات كه شه‌قام وشكه، هه‌روه‌ها سیستمی ئاگاداركردنه‌وه (حاسه) مه‌رج نیه به‌باشی كاربكات له‌كاتی خراپی كه‌شوهه‌وادا، بۆیه به ئاگادارییه‌وه لێبخوڕه‌و به‌ته‌واوی پشت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كان مه‌به‌سته. 4- ئاگاداری فڕینی له‌ناكاو به: له‌وه‌یه سه‌رت له‌م ڕێنماییه بسوڕمێت، به‌ڵام له‌كاتی بارانباریندا دیارده‌یه‌ك ڕووده‌دات كه پێیده‌وترێت (Hydroplaning)، ئه‌م دیارده‌یه به‌هۆی به‌ریه‌ك نه‌كه‌وتنی تایه‌و زه‌وی دروستده‌بێت، واته كاتێك تۆ خێرا لێده‌خوڕیت، ئه‌وا به‌ریه‌ككه‌وتنی تایه‌و زه‌وی به‌هۆی ئاوی نێوانیان كه‌مده‌بێته‌وه، كه له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ك فرۆكه ده‌فڕێت و ده‌بێته هۆی وه‌رگه‌ڕان. 5- به وریایه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاو بكه: له‌وه‌یه ناچاربیت به‌ناو گۆمی ئاودا بڕۆیت كه به‌هۆی بارانه‌وه دروستبووه، به‌ڵام پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكه‌یت و دڵنابیت له ئاستی ئاوه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك نابێت مه‌ترسی دروستبكات، پاشان بڕۆیت، ئه‌گه‌رنا سه‌ركه‌شی مه‌كه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕێنمایی بۆ په‌رینه‌وه له‌و گۆماوانه هه‌یه، له‌وانه قاچت له‌سه‌ر به‌نزین هه‌ڵمه‌گره بۆ ئه‌وه‌ی ئاو له ئه‌گزۆزه‌كه‌وه نه‌چێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه، هه‌روه‌ها به خێرایی له ئاوه‌كه مه‌ده، چونكه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو له به‌شی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌و له‌وه‌یه ئاو بچێته ناو بزوێنه‌ركه‌وه، هه‌روه‌ها به‌دوای ئۆتۆمبێلی تردا بڕۆ، واته به‌لای یه‌كدا تێپه‌ر مه‌كه‌ن. 6- له‌كاتی نقومبوونی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، بزوێنه‌ره‌كه‌ی مه‌خه‌ره‌وه كار: له‌كاتی بارانبارینی زۆر له‌وه‌یه ئاو بگاته ئاستێكی پێوانه‌یی و ببێته هۆی كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، له‌مكاته‌دا زۆر كه‌س په‌نا بۆ هه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌به‌ن، ئه‌مكاره زۆر هه‌ڵه‌یه، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاو بچێته ناو ڕۆنی بزوێنه‌ره‌كه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری شۆرتی كاره‌بایش هه‌یه، بۆیه باشترین كار ئه‌وه‌یه بیكه‌یت بۆ ئۆتۆمبێلێكی تر رایبكێشه شوێنێكی وشك و دواتر گه‌ر پێویستی كرد بیبه‌ره لای فیته‌رو وایه‌رمه‌ن. 7- له‌ژێر ستوونی كاره‌با ئۆتۆمبێله ڕامه‌گره: له‌هیچ كه‌شوهه‌وایه‌كدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ژێر ستوونی كاره‌بایدا ڕامه‌گره، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی كاره‌ساتبار ده‌بێت، له‌وه‌یه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت توشی شۆرتی كاره‌بایی ببێت، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تێدا بێت ده‌بێته هۆی مردنیشی، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ژێر ستوونی كاره‌بایدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ت په‌كیكه‌وت به‌پاڵ له‌و شوێنه دووری بخه‌ره‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و شوێنه ئۆتۆمبێل پارك مه‌كه. 8- لایتی ئاگاداركردنه‌وه به‌كارمه‌هێنه: یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه زۆر هه‌ستی پێده‌كرێت، ئه‌وه‌یه شۆفێران لایتی ئاگاداركردنه‌وه زیاتر (چواری) به‌كارده‌هێنن، كه ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ وه‌ستان یان كێشه، بۆیه له‌وكاته‌دا ئۆتمبێلێه‌كانی دواوه‌ت ده‌وه‌ستن یان ده‌یانه‌وێت تێپَه‌رت بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی هاتوچۆی لێده‌كه‌وێته‌وه. 9- به‌وردی مه‌ودا دیاری بكه: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ڕووداوی هاتوچۆ له وه‌رزی زستاندا نه‌بوونی مه‌ودای پێویستی نێوان ئۆتۆمبێله‌كانه، واباشه نێوانتان 7-10 مه‌تر ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی فریای هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو بكه‌ویت و توشی پێكدادانان نه‌بن. 10- مه‌هێڵه جامه‌كان ته‌م بكه‌ن: ته‌می جامه‌كان ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین، بۆیه ده‌بێت ڕێگه نه‌ده‌یت ته‌م بكه‌ن، ئه‌ویش به چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌بێت، یان كه‌مێك جامه‌كه بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای ده‌ره‌وه بێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه، یان هه‌وای لابردنی هه‌ڵمی جام به‌كاربهێننه. خاك - ئا/ گۆران قادر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure