نه‌خۆشی شه‌كره دوو جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه. دیابێتی جۆری یه‌ك كه زۆرتر له ته‌مه‌نی منداڵی و مێرمنداڵێدا خۆی پێشان ئه‌دات و به‌جۆرێك له شه‌كره ئه‌وترێت كه جه‌سته ئیتر توانای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلینی نامێنێت. ئه‌وی تریان كه به دیابێتی جۆری دوو ده‌ناسرێت، ئاكامی كاردانه‌وه‌ی نابه‌جێی جه‌سته‌یه به‌رامبه‌ر به ئه‌نسۆلین. دیابێتی جۆری دوو گشتگیرتره له جۆری یه‌ك و 90%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، گیرۆده‌ی جۆری دووی دیابێتن. نه‌خۆشی دیابێت ته‌نها به به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن (Hyperglycemia) كۆتایی پێنایه‌ت و له‌ڕاستیدا دیابێت سه‌ره‌كیترین هۆكاره بۆ كوێری (رتینوپاتی دیابتی) و نه‌خۆشی گورچیله‌ی ناسراو به (نێفرۆپاتی دیابێتی) و هه‌روه‌ها زیان به‌ركه‌وتنی ده‌مار كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن ڕووئه‌دات و به (نێرۆپاتی دیابێتی) ده‌ناسرێت. جێی ئاماژه‌یه كه توشبووانی نه‌خۆشی دیابێت دوو بۆ چوار جار زیاتر له خه‌ڵكی ئاسایی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشكیان له‌سه‌ره. كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن كه ئه‌توانن ئه‌گه‌ری توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دوو به‌رزبكه‌نه‌وه كه ئه‌توانین ئاماژه بكه‌ین به ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، دووگیان بوون، هه‌ندێك له ده‌رمانه‌كان و پێشینه‌ی بنه‌ماڵه‌یی، كلۆسترۆڵ و قه‌ڵه‌وی. به‌ڵام له‌ناو ئه‌م هۆكارانه‌دا، كاریگه‌ری قه‌ڵه‌وی زۆر به‌رچاوتره‌و 90%ی توشبووانی دیابێتی جۆری دوو كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاده‌یان هه‌یه. قه‌ڵه‌وی وائه‌كات كه جه‌سته زه‌ختێكی زۆرتری بكه‌وێته‌سه‌ر چونكه ئه‌بێت زیاتر كه‌ڵك له ئه‌نسۆلین وه‌ربگرێت. به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانین له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا پێش به توشبوون به دیابێتی جۆری دوو بگرین. لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه گۆڕان له شێوه‌ی ژیاندا‌و دابه‌زاندنی كێش (5% تا 10%) ئه‌توانێت به‌ر به دیابێتی جۆری دوو بگرێت یان لانیكه‌م توشبوون به‌م نه‌خۆشییه دوابخات. هه‌روه‌ها وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام و بۆ وێنه 150 خوله‌ك پیاسه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌توانێت 40% بۆ 60% توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه‌مبكاته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure