ئه‌مڕۆ 10-12-2018 له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویژ رێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خه‌ڵاته‌كه ده‌درێته نادییه موراد كچی كوردی ئێزدی و دینس مۆكویگی پزیشكی كۆنگۆیی. له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له نه‌رویژ نادیه موراد رایگه‌یاند: دوای چوار ساڵ ھێشتا تاوانبارانی كوشتن و رفاندنی كچان و ژنانی ئێزدی دادگایی نه‌كراون، جه‌ختیشیكرده‌وه ھه‌ركاتێك تاوانبارانی جینۆساید به سزای خۆیان نه‌گه‌یه‌نرێت دوای ماوه‌یه‌كی تر به ناوێكی تره‌وه سه‌رھه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. نادیه موراد كچه كوردی ئێزدی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه رفێنراو دوای ماوه‌یه‌ك له‌ده‌ستی داعش رزگاركرا، چیرۆكی تراژیدی نادیه موراد له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌نگی دایه‌وه‌و بووه نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌كراوی ئه‌و تاوانانه‌ی داعش له عیراق به‌گشتی و له شه‌نگال به‌تایبه‌تی دژ به ئێزدییه‌كان ئه‌نجاميدا. نادیه مورادی ته‌مه‌ن 25 ساڵ ساڵی 2016 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كرایه باڵیۆزی نیازپاكی و له ساڵی 2018 به ھاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دینس مۆكویگی پزیشكی كۆنگۆیی بوونه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure