10/12/2018 10:31 AM

ئاماری كوژرانی رۆژنامه‌نووسان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

رێكخراوی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ عیراق، ئاماره‌كانی پێشلكاری دژی رۆژنامه‌نووسان له‌ عیراق بۆ ساڵه‌كانی 2015 و 2016 و 2017 ی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ عیراق ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا 40 رۆژنامه‌نووس له‌ عیراق كوژران و 76 رۆژنامه‌نووسیش به‌ سه‌ختی برینداركراون، كه‌ زۆربه‌یان له‌كاتی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كان و شه‌ڕه‌كاندا بووه‌ له‌دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كه‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی عیراقدا گرت.

هه‌ربه‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا 430 پێشێلكاری ئاشكرا به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه‌، كه‌ زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی حكومه‌ت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بووه‌.

له‌ راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان له‌كاتی كاركردندا بووه‌ته‌ هۆی برینداركردنی رۆژنامه‌نووس، له‌ ساڵی 2017دا تۆماركراون به‌تایبه‌ت له‌كاتی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵدا.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved