10/12/2018 03:53 PM

گەلاوێژ نیو سەدە زیاتر لە نێوان سیاسەت و ئەدەبدا"،بۆ زمانی توركی

وەرگێڕانی كتێبی " گەلاوێژ  نیو سەدە  زیاتر لە نێوان سیاسەت و ئەدەبدا"،بۆ زمانی توركی .ئەم كتێبە لە بنەمادا بە زمانی كوردی لە لایەن هە ردوو ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا و جەمیل عەلی نووسراوە و باس لە وێستگە گرنگەكانی خاتوو گەلاوێژ دەكات لە بواری ئەدەبی و سیاسی و بیرەوەرییەكانی و لە لایەن ماردین جەلال ەوە وەڕگێڕاوەتە سەر زمانی توركی.
وەڕگێڕی ئەم بەرهەمە بۆ زمانی توركی ماردین جەلال، ئاماژەی بەوەكرد، ئەم كتێبەئەگەر بەشێكی كەمیش بێت تیشكێكە لەسەر نرخی ئەو تێكۆشانەی كە لە كەلەبەرە تاریكەكانی مێژودا دیارنەبون. ھەروەھا بۆ ئاشناكردنی خوێنەر بە كەسایەتی مامۆستا حەمزە عەبدوڵاو مامۆستا برایم ئەحمەدو گەلاوێژ خان كە ئەمان خێزانێك بون جیاواز لە خێزانەكانی تر لە مێژوی سیاسەت و ئەدەبیاتدا خاوەنی ڕۆڵ بوون.من ئەمە وەكو دەسكەوتێكی مێژویی نەتەوەكەمان دەبینم بۆیە بە ئەركی خۆمم زانی كە وەریگێڕمە سەر زمانی توركی ھەتا خوێنەرانی باكوری كوردوستانیش زانیارییان لەسەر ئەم نرخە مێژوییەی باشور ھەبێت..ئینجا ھەڵسەنگاندنی ئەم بابەتە بۆئێوەی خوێنەر بەجێدەھێڵم.
هاوكات ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا بەڕیوبەری  وێب سایتیgalawezh.com ئاماژەی بەوەكرد، بایەخ و گرنگی ئەم كتێبە بیبلۆگرافیایەی خاتوو گەلاوێژ لەوەدایە خوێنەر بەوردی و  بە تەواووی  لە وێستگە گرنگەكانی  ژیانی شارەزا دەبێت و زانیاری دەست دەكەوێت لە كایەی سیاسی و ئەدەبی و فەرهەنگی  خەباتی خانەوادەكەیان.ئەمە بێجگەلەوەی ئەم بەرهەم بۆ باكوری كوردستان و خوێنەرن لەو بەشەی نیشتمان گرنگی خۆی هەیە و خوێنەران و توێژەران و ئەدیبان دەمێكە داوادەكەن بە رهەمەكانی خاتوو گەلاوێژ بكرێتە زمانی توركی.
چاوەڕوانیش دەكرێت  ئەم كتێبە لە داهاتوویەكی نزیكدا  دابەشبكرێت و بخرێتە بەردەم دیدەی خوێنەران.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved