ته‌نگه‌نه‌فه‌سی گرفتێكه زۆر كه‌س به‌ده‌ستییه‌وه دههناڵێنێت و به شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌كاتی رۆیشتن و خۆماندووكردندا توشی كه‌سه‌كه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه، له‌وانه ناهاوسه‌نگی فشاری خوێنی هه‌ندێك كه‌س كه واده‌كات ته‌نگه‌نه‌فه‌س بێت. له دیارترین هۆكاره‌كانی تری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌كاتی به‌پێ رۆیشتن ئه‌وه‌یه نه‌خۆشه‌كه گرفتی ته‌ندروستی كۆنی هه‌بێت وه‌ك نه‌خۆشی ره‌بۆ، هه‌روه‌ها كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی تری هه‌بێت وه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سیه‌كان و ئاوسانی سیه‌كان. هه‌روه‌ها یه‌كێك له هه‌ره دیارترین هۆكاره‌كان زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وییه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گرفتی زمانه‌ی دڵ كه هه‌ندێك كه‌س توشی ده‌بن، سه‌رباری نه‌خۆشییه‌كانی به‌رزی فشاری خوێن. خاك - سیڤا ئازاد س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure