یه‌كه‌م ڤیدیۆی تره‌یله‌ری كۆتا وه‌رزی درامای به‌ناوبانگی جیهانی گیهم ئۆف سرۆنز بڵاوكرایه‌وه‌و ته‌نها له ماوه‌ی رۆژێكدا 11 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو. هه‌رچه‌نده ماوه‌ی نمایشكردنی ڤیدیۆكه له خوله‌كێك زیاتر تێپه‌ڕناكات، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی زۆری بینه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لا دروستبووه كه له رووداوه‌كانی وه‌رزی داهاتوودا جه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوو خێزانی ئاگرو سه‌هۆڵ دروستببێت. وابڕیاره كۆتا وه‌رزی ئه‌م زنجیره ناوه‌زایه كه وه‌رزی هه‌شته‌مه له مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا نمایش بكرێت كه ته‌نها 6 زنجیره له‌خۆده‌گرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه رێژه‌ی بینه‌ری تۆری (HBO) بۆ زیاتر له 50 ملیۆن به‌رزبكاته‌وه. زنجیره درامای گه‌یم ئۆف سرۆنز یاخود جه‌نگی شانشینه‌كان، به یه‌كێك له هه‌ره سه‌رنجراكێشترین و پڕبینه‌رترین دراماكان داده‌نرێت كه له ساڵی 2011ه‌وه نمایش ده‌كرێت و چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی وه‌رگرتووه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure