زۆنا نه‌خۆشییه‌كه كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڤایرۆسی واریسلا زوستێر. ئه‌م ڤایرۆسه هه‌مان ڤایرۆسه كه ئه‌بێته هۆی نه‌خۆشی هاوڵه مریشكانه. پاش كۆتایی قۆناغی هه‌وكردنی هاوڵه مریشكانه ئه‌م ڤاویرۆسه بۆ ساڵانێك له‌ناو سیستمی ده‌ماریدا ئه‌مێنێته‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان به شێوه‌ی زۆنادا خۆی ده‌رئه‌خات. زۆنا زۆرتر له لایه‌كی جه‌سته‌و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر مل یان ده‌موچاو و به‌شێوه‌ی تلۆق خۆی ده‌رئه‌خات. زۆنا پاش 2 بۆ 3 هه‌فته له‌ناوئه‌چێت و زۆر به‌ده‌گمه‌ن كه‌سێك كه زۆنای لێهاتبێت دووباره توشی ئه‌بێته‌وه. نیشانه‌كانی زۆنا: *سوورهه‌ڵگه‌ڕانی پێست *تلۆقی پڕ له‌ئاو كه به‌ئاسانی ئه‌ته‌قن *گرژبوونه‌وه‌و سووری پێست كه نیوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته ئه‌گرێته‌وه *هه‌ستیاری و سوربوونه‌وه‌ی پێست له‌ئاستی گوێچكه‌كان و ده‌موچاو *خوران زۆنا له هه‌ندێك كه‌سدا ته‌نها به سوربوونه‌وه‌و خوران ناوه‌ستێت و ئه‌م نیشانانه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌بێت: *تا *ژانه‌سه‌ر *ماندوویی *سستی ماسوولكه‌كان *له‌رز مه‌ترسی توشبوون به زۆنا له چ كه‌سانێك زۆرتره؟ زۆرتر ئه‌و كه‌سانه توشی زۆنا ئه‌بن كه پێشتر هاوڵه مریشكانه‌یان گرتبێت. هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ی مه‌ترسی توشبوون به زۆنا زیادئه‌كه‌ن بریتین له: *ته‌مه‌نی 60 ساڵان و ساڵه‌كانی دوای ئه‌و *ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌یی لاواز ئه‌كه‌ن، وه‌كو HIV و شێرپه‌نجه *ئه‌و ده‌رمانانه‌ی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌یی لاواز ئه‌كه‌ن، وه‌كو ده‌رمانه سترۆئیدییه‌كان و ده‌رمانه‌كانی پاش وه‌رگرتنی ئه‌ندامێكی كه‌سێكی تر. چاره‌سه‌ری زۆنا: له‌ڕاستیدا زۆنا هیچ چاره‌سه‌رێكی ته‌واو ئاشكرا‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نییه، به‌ڵام هه‌ندێك له ده‌رمانه‌كان كه یارمه‌تی هێوربوونه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه ئه‌ده‌ن و ماوه‌كه‌ی كورتئه‌كه‌نه‌وه، بریتین له: *ده‌رمانه دژه ڤایرۆسه‌كان وه‌كو: فام سیكلویر و والا سیلكویر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و خێراتر چاكبوونه‌وه. *ده‌رمانه‌كانی دژه هه‌وكردن وه‌كو ئیبۆپرۆفێن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و هه‌وكردن. *ده‌رمانه‌كانی دژه خه‌مۆكی وه‌كو: تری سایكلیك، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار. *ئانتی هیستامینه‌كان وه‌كو: دیفین هیدرامین، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خوران. *مه‌ڵهه‌مه‌كانی وه‌كو لیدۆكائین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار. *كێپسایسین، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ئازاری ده‌ماری كه به نۆرالژی هێرپێس ناسراوه‌و پاش توشبوون به زۆنا ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure