جگه‌ر یه‌كێكه له ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ش كه پارێزگاری له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات، بۆیه هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ی جگه‌ر دوور له نه‌خۆشی زۆر گرنگه بۆ پاراستنی جه‌سته‌و ڕزگاربوون له مادده ژه‌هراوییه‌كان، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خوو و هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌و به به‌رده‌وامی دووباره بكرێنه‌وه، دواتر زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: گرنگترین خووی ڕۆژانه كه زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن ئه‌مانه‌ن: 1- خواردنی بڕێكی زۆر له شه‌كری دروستكراو (سپی بێت یان قاوه‌یی) و شیرینی، چونكه جگه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕینی جۆرێك له شه‌كری ساده (فركتۆز) بۆ چه‌وری، هه‌روه‌ها له شیرینی دروستكراوی له شیله‌ی گه‌نمه‌شامی یان هاوشێوه‌كانی كه له‌بری شه‌كری سپی به‌كاردێن هه‌یه، ئه‌مه‌ش ڕێگری له كاركركردنی جگه‌ر ده‌گرێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی هه‌وكردن یان نه‌خۆشی جگه‌ر، پێویسته شه‌كرو شیرینی زۆر كه‌م بخورێت ڕۆژانه، باشتره هه‌ر نه‌خورێن. 2- چه‌وری زۆر له جه‌سته‌دا بۆ نموونه له‌كاتی قه‌ڵه‌وی، زۆری كێش، قه‌ڵه‌وی ورگ، نه‌خۆشی شه‌كره، ته‌مه‌نی زیاتر له 45 ساڵ، چونكه ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌وری جگه‌ری جۆری ناكحولی، پێویسته وه‌رزش بكرێت ڕۆژانه‌و بڕی چه‌وری كه‌متر بخورێت و هه‌وڵبدرێت زیادی كێش نه‌هێڵرێت. 3- خواردنی بڕێكی زۆر له ڤیتامین ئه‌ی له‌ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه، بێگومان ڤیتامین ئه‌ی زۆر گرنگه بۆ له‌ش به‌ڵام پێویسته له‌ڕێگه‌ی سه‌وزه‌و میوه‌ی ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی و ڕه‌نگ زه‌رده‌وه وه‌ریبگرێت و له‌ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه نابێت بێ ئاگاری پزیشك بخورێت. 4- خواردنه‌وه گازیه‌كان و وزه‌به‌خشه‌كان و خوارنه‌وه كحولیه‌كان. 5- بڕێكی زۆر له پاراسته‌مۆڵ، به‌تایبه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژو به به‌رده‌وامی. 6- زه‌یت و ڕۆنی موهه‌دریج، زۆربه‌ی زه‌یتی ڕووه‌كی ئێستا موهه‌دریجن بۆیه پێویسته كه‌مترین بڕی لێ به‌كاربێت و له‌ناو خواردنی قوت‌و و ئیشی هه‌ویرو سه‌موونی ئه‌لكترونی و ئیشی هه‌ویری ئاماده‌كراو، گرنگه زۆر كه‌م بخورێن ڕۆژانه باشتره هه‌ر نه‌خورێن. 7- ده‌رمانی گژوگیاو پێكهاتووی سروشتی، مه‌رج نیه هه‌رچی ناوی سروشتی بوو زیانی نه‌بێت بۆ جگه‌ر به‌تایبه‌ت زۆرینه‌یان له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن و بێ كۆلاتی كۆنتڕۆڵ دێنه وڵاته‌وه‌و له شوێنی نه‌شیاو هه‌ڵده‌گیرێن، چۆن ده‌رمانی ته‌قلیدو ته‌زویر هه‌یه ئه‌وا ده‌رمانی گژوگیاو پێكهاتووی سروشتی ته‌قلیدو ته‌زویر هه‌یه. 8- به‌كارهێنانی سرنجی به‌كارهێنراو و ئامێری نه‌شته‌رگه‌ری و ته‌داوی ته‌عقیم نه‌كراو به باشی، چونكه ئه‌گه‌ری توشبوون هه‌یه به ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر جۆری سی هه‌یه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure