11/12/2018 03:58 PM

تۆتنهام لە ئەركێكی قورسدا رووبەرووی یانەی بەرشەلۆنە دەبیـَتەوە

بریارە ئەمشەو كاتژێمر 11:00ی بەكاتی كوردستان یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی گروپی دووەم لە یانە پاڵەوانەكان رووبەرووی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەبێتەوە .


یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا لە باشترین كاتەكانی خۆیەتی هەفتەی رابردوو توانی پێشەنگی خولەكی ئیسپانیا وەربگرێت لەلایەكی ترەوە بەهۆی بردنەوەی یارییەكانی پێشوی لە یانە پاڵەوانەكاندا سەركەوتنی یۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كردووە .


یانەی تۆتنهام بەهەمان شێوەی یانەكەی كەتەلۆنیا لەخولی ناوخۆی وڵاتەكەی لە بارودۆخێكی باشدا دەبینیرێت كە پلەی سێیەمی خولەكەی وەرگرتووە و لە یانە پاڵەوانەكاندا لە پلەی دووەم دێت لە كۆمەڵەكەی خۆیدا لەدوای بەرشەلۆنە دەبینرێت .


شایانی باسە لە یاری پێشوودا یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای تۆتنهام بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەركەوتنی تۆمار كردبوو .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved