سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1996 له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام پێشبینییه‌كانی بابا فانگا كه ژنه نابینایه‌كی بولگاریه، هێشتا باس و خواستی زۆری له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی پێشبینييهكانی دوای چه‌ند ساڵێك به‌ڕاستی روویانداوه. پێشبینییه‌كانی ئه‌م ژنه بۆ ساڵی 2019 چه‌ند رووداوێكی ناخۆشه، له‌وانه ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی ڕوسیا ڕوبه‌رووی هه‌وڵێكی تیرۆرستی ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌وروپا له ساڵی ئاینده‌دا توشی قه‌یرانێكی ئابووری ده‌بنه‌وه. له ساڵی 1989 فانگا پێشبینی كرد كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به دوو فرۆكه هێرشێكی تیرۆرستی ده‌كرێته‌سه‌ر، هه‌روه‌ها له ڕابردووش‌دا پێشبینی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردبوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سه‌رهه‌ڵدانی داعش كردبوو. ئه‌و ژنه پێش مردنی، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و سه‌رۆكه‌ی له ساڵی 2019 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات كه ئێستا دۆناڵد ترامپه، توشی نه‌خۆشيیه‌كی نادیار ده‌بێته‌وه كه له كۆتاییدا ده‌بێته هۆی جه‌ڵده‌ی مێشك. فانگا پێشبینی تسونامیهكی به‌هێزی كردبوو كه له ئاسیا رووده‌دات، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 2004 پێشبینهیهكه راست ده‌رچوو له كه‌ناره ئاوییه‌كانی ئهندۆنیسای به‌تایبه‌ت به‌وهۆیه‌وه 300 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. فانگا پێشبینی سه‌دان رووداوی كردووه كه له ماوه‌ی 50 ساڵدا رووده‌ده‌ن، زۆرینه‌ی پێشبینییه‌كانی هاتوونه‌ته‌دی، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تریشیان هێشتا نه‌هاتوونه‌ته‌دی یان كاتیان ماوه، بۆیه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه متمانه‌یان به‌م ژنه هه‌یه‌و پێیانوایه خاوه‌ن توانایه‌كی زۆره كه له مرۆڤه‌كانی تردا نیه. ئه‌و ژنه پێشبینیشی كردبوو كه چه‌ند توندوتیژی و شه‌ڕێك له ئه‌وروپا رووده‌ده‌ن، زۆرینه پێیانوایه ئه‌و پێشبینیه‌ی له ساڵی 2016 هاته‌دی كه ئه‌وروپا چه‌ندین كاری توندوتیژی به‌خۆیه‌وه بینی به‌تایبه‌ت له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، به‌لجیكا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا. خاك - گۆران قادر س: sky news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure