لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا چه‌ند داوایه‌ك له رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن تا له‌كاتی كاركردندا ره‌چاوی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كاره‌كان له چوارچێوه‌ی یاسادا چاره‌سه‌ر بكرێت. روونكردنه‌وه‌كه... روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان-ه‌وه چه‌ندینجاره كه رۆژنامه‌نووسه‌كانی سنووری لقه‌كه‌مان له‌رێگه‌ی پۆست و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانیان له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه، به یاسای ژماره 6ی ساڵی 2008 یان مادده‌و بڕگه‌كانی تری یاساكانی عیراق دادگایی ده‌كرێن و به‌تایبه‌ت مادده‌ی دووه‌می مۆبایل كه ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تێدایه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان به په‌یره‌وكردنی بڕگه‌و مادده‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا كارده‌كه‌ن. كێشه‌ی رۆژنامه‌نووس به‌رهه‌م ساڵح كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین بڵاوكردبوه‌وه‌و پاشان سڕیبوویه‌وه، به‌ڵام پارێزه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه به یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردبوو كه له‌راستیشدا وایه‌و له یاسای ژماره 35 ساڵی 2007 به‌هیچ جۆرێك باس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌كراوه، بۆیه دادگاكان به ناچاری په‌نا بۆ یاسایه‌ك ده‌به‌ن كه په‌یوه‌ست نیه به میدیا‌و میدیاكاران. سێشه‌ممه 11/12 له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یاسایی لقه‌كه‌مان پارێزه‌ر شیلان عه‌زیز سه‌ردانی بنكه‌كانی پۆلیس و دادوه‌ری به‌ڕێزمان كرد‌و له بنه‌مای كێشه‌كه‌یان كۆڵیه‌وه كه به‌رهه‌م ساڵح راسته له فه‌یسبووك نووسینی بڵاوكردوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی: یه‌كه‌م/ رۆژنامه‌نووسه‌و كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كات. دووه‌م/له ورده‌كاری یاسا‌و شێواز‌و رێساكانی یاسا به‌ركاره‌كان شاره‌زا نه‌بووه. بۆیه هیوادارین ته‌نها یاساكه‌یمان بۆ بگۆڕن به یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی و به كه‌فاله‌ت بتوانین له گرتن و گواستنه‌وه بیهێنینه ده‌ره‌وه ئه‌گینا ده‌بێت تا رۆژی 17ی مانگ واته یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له زیندان بمێنێته‌وه. به سوپاسه‌وه دادوه‌ری به‌ڕێز به سۆز‌و به‌زه‌یی خۆی گوێی بۆ داواكاری پارێزه‌رو سكرتێری لق گرت و وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك به‌رهه‌م ساڵح-ی ناوبرد‌و مادده‌كه‌ی بۆ كرده‌وه به رۆژنامه‌گه‌ری. بۆیه به كه‌فاله‌ت ئازادكرا‌و گه‌ڕایه‌وه ناو ماڵ و منداڵی خۆی. به‌داخه‌وه هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسێكی ترمان پێگه‌یشت به‌ناوی به‌رزان ئه‌یوب كه له‌سه‌ر پۆستێكی تری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستگیركراوه به‌ڵام هێشتا نه‌چووینه‌ته ناو ورده‌كاری كێشه‌كه‌وه تا بزانین ورده‌كاریيه‌كان چین. له سه‌روبه‌ندی ئه‌م كه‌یسه‌و كه‌یسی پێشوومان و ئه‌وانه‌ش كه له داهاتوودا هاوشێوه‌ن، چه‌ند داوایه‌ك له رۆژنامه‌نووسه به‌ڕێزه‌كانمان ده‌كه‌ین به‌هیواین ره‌چاویان بكه‌ن، تا ئێوه‌ش و ئێمه‌ش بتوانین كاره‌كان له چوارچێوه‌ی یاسادا چاره‌سه‌ر بكه‌ین:- 1- تا یاسایه‌یه‌ك یان رێنمایی تایبه‌ت به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یكان ده‌رده‌چێت، هیوادارین كه‌ناڵه ره‌سمیه مۆڵه‌تداره‌كان به‌كاربهێنن بۆ گه‌یاندنی بیروبۆچوونه‌كانتان نه‌ك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. 2- بۆ ئه‌ندامانی لقه‌كه‌مان و ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ش كه كاری میدیا ده‌كه‌ن و ئه‌ندام نین، ئه‌گه‌ر كه‌یسه‌كانتان په‌یوه‌ست بوو به كاری میدیاییه‌وه تكایه سه‌ندیكاو نوێنه‌ری یاساییمان ئاگاداربكه‌نه‌وه تا له ورده‌كاری ئاگاداربین و كه‌یسه‌كانتان له‌ناو بنكه‌كانی پۆلیس و دادگاكان‌دا چاره‌سه‌رببن. 3- ئه‌ركی سه‌رشانمانه به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان بكه‌ین له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێساكاندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌ناڵ و كه‌س و لایه‌ن، ئه‌و كه‌یسانه‌ی ئێوه ده‌قۆزنه‌وه‌و به لاڕێدا ده‌یانبه‌ن به مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان، هاوكات كاره‌كه‌ی ئێمه‌و كێشه‌كانی ئێوه‌ش ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن. 4- كه ئه‌ندامێكمان ده‌ستگیرده‌كرێت پێویسته هه‌وڵ بۆ ئازادكردنی بده‌ین له چوارچێوه‌ی یاسادا، نه‌ك به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌و دیداری میدیایی و به‌لارێدابردنی كه‌یسه‌كان، هاوكات به‌ناوی ره‌خنه‌و به‌یاننامه‌وه هێرش بكرێته‌سه‌ر ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن، یان دادگا‌و بنكه‌كانی پۆلیس تۆمه‌تبار بكه‌ن (ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان). 5- داواكارین ئه‌ندامان و رۆژنامه‌نووسانمان هه‌ردوو یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی و یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بخوێننه‌وه (بۆ ئه‌وانه‌ی كه نه‌یانخوێندوه‌ته‌وه) تا له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كاندا دووچاری ئه‌و حاڵه‌تانه نه‌بن وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا روویاندا. 6-ماوه‌یه‌كه كه‌یسه‌كانتان ئه‌وه‌نده زۆر بوون وه‌خته بڵێم خه‌ریكه فریای به‌هاناوه چوونتان ناكه‌وین، چونكه لقی سلێمانی ته‌نها یه‌ك پارێزه‌ری خۆبه‌خشی هه‌یه كه نوێنه‌ری یاسایی لقمان ده‌كات، ئه‌گه‌ر كار وابڕوات ده‌بێت رێگاچاره‌یه‌كی تر بدۆزینه‌وه. 7- به مافی خۆمانی ده‌زانین به‌ناوی هه‌موومانه‌وه سوپاسی خوشكی پارێزه‌رمان شیلان عه‌زیز ره‌فیق بكه‌ین كه زیاتر له پێنج ساڵه خۆبه‌خشانه نوێنه‌رایه‌تی لقمان ده‌كات و سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانتان بۆ به‌رێوه‌ده‌بات به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك. هیوادارین هه‌موو لایه‌ك ساغ و سه‌لامه‌ت بن كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure