برێكی زۆری شیرینی له‌بازگه‌ی تاسڵوجه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بریاری له‌ناوبردنی دراوه. دوای ئه‌وه‌ی له بازگه‌ی تاسڵوجه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر برێكی زۆر له شیرینی له جۆری تاعین كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بیهێنێنه ناو شاری سلێمانی و ساغی بكاته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و شیرینییه هیچ زانیاری و ناونیشانێكی له‌سه‌ر نه‌بووه‌و به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتریش ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیان كردووه. له‌وباره‌یه‌وه گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و بره شیرینییه‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه نزیكه‌ی 400 كیلۆگرام بووه‌و هیج زانیارییه‌ك و به‌روارێكی له‌سه‌ر نه‌بووه، بۆیه به مه‌به‌ستی پشكنین نموونه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌و پاش ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ش ده‌ریخستووه كه ئه‌وجۆره شیرینییه خراپ بووه‌و به‌ها خۆراكییه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌و شیاوی خواردن نییه. وتیشی: ئه‌و بڕه شیرینییه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراوه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure