زانا نێوده‌وڵه‌وتیه‌كان ئاشكرایان كرد كه توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌نده‌كانی به‌سته‌ڵه‌كان له 10 ساڵی رابردوو به شێوه‌یه‌كی زۆر دیار زیادیكردووه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما. به‌پێی ماڵپه‌ری phys.org لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستیانكه‌وتووه له مانگه ده‌ستكرده‌كان، ئه‌ستووری چینی سه‌هۆڵه‌كه‌و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ده‌رخستووه كه به‌سه‌ریدا هاتووه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا رێژه‌ی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م و هه‌ستپێنه‌كراو بووه، به‌ڵام له‌پاش ساڵی 2003وه قه‌باره‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان له ناوچه‌كانی گرین‌لاند له خۆرئاوا‌و خۆرئاوای باكوور‌و باشوور‌و باكوور گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، له‌كاتێكدا له ناوچه‌ی باكوور قه‌باره‌ی زۆر ئاساییه تا رێژه‌یه‌ك گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر نه‌هاتووه. ئه‌مه‌ش هه‌ستیاری به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی ناوچه‌ی گرین‌لاند ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر به‌و گۆڕانكارییه هه‌واییانه‌ی به‌هۆی چالاكیه‌كانی مرۆڤه‌وه رووده‌دات، كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوی ئه‌و سه‌ر زه‌ریای ئه‌و ناوچه‌یه. جێی ئاماژه‌یه، له ساڵی 2015 زانایان رایانگه‌یاند كه كۆمه‌ڵه به‌سته‌ڵه‌كی "فایلۆف" له خاكی باكوور ناجێگیره‌و ئاستی جوڵه‌ی له ساڵی 2015 گه‌شتووه‌ته 25 مه‌تر، له‌كاتێكدا له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوودا رۆژانه ته‌نها چه‌ند سانتیمه‌ترێك جوڵه‌ی ده‌كرد. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure