ئه‌گه‌رچی هه‌ر مرۆڤێك ئه‌توانێت له‌ڕێگه‌ی به‌خشینی خوێنی خۆیه‌وه لانیكه‌م گیانی سێ كه‌س ڕزگاربكات، به‌ڵام خاڵی گرنگ و جێی ئاماژه ئه‌وه‌یه كه به‌خشینی خوێن نه‌ك ته‌نها سوودی بۆ كه‌سانی تر ئه‌بێت و نیشانه‌ی دڵئاواییه، به‌ڵكو بۆ كه‌سی خوێن به‌خشیش كۆمه‌ڵێك سوودی هه‌یه، وه‌كو: 1. ئه‌زموون كردنی هه‌ستی خۆشی ڕزگاركردنی مرۆڤه‌كانی تر هه‌ست به خۆشحاڵی كردن یه‌كێكه له سووده‌كانی خوێن به‌خشین. ئه‌و خوێنه‌ی ئێوه ئه‌یبه‌خشن، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می لێ سازئه‌كرێت كه هه‌ركامه‌ی به‌جۆرێك ئه‌توانن ڕۆڵیان هه‌بێت له ڕزگاركردنی گیانی مرۆڤه‌كاندا. زۆرێك له كۆرپه تازه له‌دایكبووه‌كان پێویستیان به خوێنه‌و ته‌نیا یه‌ك جار خۆێن به‌خشین ئه‌توانێت به‌ته‌واوی پێداویستی ئه‌و منداڵه جێبه‌جێ بكات. 2. چێكاپی ته‌ندروستی به‌لاش كاتێك ئێوه ئه‌تانه‌وێت خوێن ببه‌خشن، كۆمه‌ڵێك پشكنینتان بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت تا له سه‌لامه‌تی خۆتان و خوێنه‌كه‌تان دڵنیابنه‌وه. پاش ئه‌م قۆناغه ته‌نانه‌ت پشكنین بۆ خودی خوێنه‌كه‌و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش ئه‌كرێت كه لێی سازئه‌كرێت و به‌ر له كه‌ڵك لێوه‌رگرتنیان، له نه‌بوونی هه‌رجۆره نه‌خۆشی و ناپاكییه‌ك دڵنیائه‌بنه‌وه. كه‌وایه ئێوه ئه‌توانن داوا له ناوه‌نده‌كه بكه‌ن تا له ئه‌گه‌ری ئاشكرابوونی هه‌رچه‌شنه نیگه‌رانییه‌ك، ئاگادارتان كه‌نه‌وه. 3. دابه‌زینی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ یه‌كێكی تر له سووده‌كانی خوێن به‌خشین كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه. به‌خشین خوێن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌تایبه‌تی له پیاواندا، ئه‌بێته هۆی دابه‌زین و كۆنترۆڵی ئاستی ئاسنی خوێن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی دڵ. 4. سوتاندنی كالۆری هه‌رجارێك ئێوه خوێن ئه‌به‌خشن، نزیكه‌ی 650 كالۆری ئه‌سوتێنن. له‌ڕاستیدا ئێوه له‌ڕێگای خوێن به‌خشینه‌وه ئه‌توانن یارمه‌تی جه‌سته‌ی خۆتان بده‌ن تا كالۆرییه‌كی زۆرتر بسوتێنێت و به‌مشێوه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ریتان ئه‌بێت له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی كێشی خۆتان. 5. كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه به‌رزبوونی ئاستی ئاسنی خوێن ئه‌توانی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه تا دوو به‌رامبه‌ر زیادبكات. هه‌ر به‌وپێیه‌ش ئه‌وترێت كه خوێن به‌خشینی به‌رده‌وام (كه ئه‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاسنی خوێن) مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure