به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و به‌رگری نه‌خۆشییه‌كان، له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 54.5 ملیۆن كه‌سی گه‌وره ساڵ توشی جۆرێك له جۆره‌كانی هه‌وكردنی جومگه‌كانن كه له‌م ژماره‌یه 23.7 ملیۆنیان به‌ته‌واوی له جوڵه‌كانیاندا سنوردار بوونه‌ته‌وه. چه‌ند ڕاستییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه: *ئاوسانی جومگه‌كان زیاتر له 200 جۆری جیاوازی هه‌یه‌و لوپۆس و ئارتریت رۆماتۆئیتش ئه‌گرێته‌وه. *ئه‌م نه‌خۆشییه نیشانه‌ی زۆره‌و ته‌نانه‌ت ئه‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر تواناییه‌كانی كه‌سه‌كه دابنێت له‌ئاست ئه‌نجامی كاره‌كانی سنوورداری بكات. *چالاكی جه‌سته‌یی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه. *مێتابولیسمی ناسروشتی، زیانبه‌ركه‌وتنی جومگه‌كان، هه‌ڵه جێنێتیكییه‌كان، هه‌وكردنه‌كان و لاوازبوونی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌یی، كاریگه‌ری نه‌رێنییان هه‌یه له‌سه‌ر توشبوون به‌م نه‌خۆشییه. *ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیه بریتییه له كۆنترۆڵكردنی ئازار، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كان و باشتركردنی ئاستی ژیانه. ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌كان، فیزیۆتراپی، ڕاهێنان و پشتیوانی نه‌خۆشه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌كرێت. پزیشكه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه كه‌ڵك له چه‌ندین جۆری چاره‌سه‌ری وه‌رئه‌گرن كه بریتین له: 1. ده‌رمانه‌كان: * ده‌رمانه دژه‌ئازاره‌كانی وه‌ك: ئیستامینیۆفێنه‌كان (Tylenol)، ترامادۆل و هه‌ندێك له مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ڵگری (Prococet,Oxycontin) یان هیدرۆكۆدۆن (Vicodin, Lortab). *ده‌رمانه ناسترۆئیدییه هێوركه‌ره‌وه‌كان: ئه‌م ده‌رمانانه هێوركه‌ره‌وه‌ی ئازارن و ئیبۆپرۆفێن و ناپرۆكسێن سێدیۆم له‌م ده‌سته‌یه‌ن. *مه‌ڵهه‌مه دژه‌ئازاره‌كان: هه‌ندێك مه‌ڵهه‌م هه‌یه كه هه‌ڵگری مادده‌یه‌كن به‌ناوی كه‌پساسین. ئه‌م مادده‌یه ئه‌بێته هۆی هاوسه‌نگی سیگناڵه‌كانی ئازار‌و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئازاروو هه‌وكردنی جومگه‌كان كه‌مئه‌كاته‌وه. 2. ده‌رمانه سروشتییه‌كان: خواردنێكی ته‌ندروست و هاوسه‌نگ، وه‌رزشكردن، وازهێنان له جگه‌ره‌و نه‌خواردنه‌وه‌ی كهول، ژیانێكی باشتر بۆ كه‌سانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه فه‌راهه‌م ئه‌كات. ئه‌م خوادنانه بۆ جومگه‌كان باش و پێویستن: (ماسی، چه‌ره‌سات، میوه‌و سه‌وزه، دانه‌وێڵه، ڕۆنی زه‌یتون) 3. چالاكی جه‌سته‌یی: گونجاوبوونی كێش و به‌رگری له زیادبوونی كێش، وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام، پشكنینی پزیشكی به‌رده‌وام و خۆدوورخستنه‌وه له سترێس، ئه‌توانن له به‌رگری و هه‌روه‌ها كۆنترۆڵی ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا ده‌ورێكی باش بگێڕن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure