12/12/2018 10:30 PM

نادیه‌ موراد و دروشمی نەتەوەیی

زاهیر سدیق 

 

سەرنجێک بۆ نادیە مورادو دروشمی نەتەوەیی لەپەراوێزی هەندێ رستەی سەردەمانی رابردوو،
بەنمونە: ئەی کوردینە ... ئەی مەردینە ...

ئەمە لەسنوری شیعر تێپەری و هەندێجاریش بۆتاودانی بیری نەتەوەیی بوە دروشم و هوتاف،بەڵام ئیستا گۆرانکاریەکان سنوری زۆر بابەتی نەتەوییان تێپەراندووە، نەتەوە هەر بەوە پێناسەی بونی خۆی هەڵناگریت کە بەزمانی ئاخاواتنی خۆی بۆ هەموو جیهان بدوێ، یان باس لە ستەمو ئازارەکانی خۆی بکات،ئەوەی گرنگە چۆن بتوانی بە پاڵپشتی رێکخراو یان موئەسەساتی جیهانی بگەیتە کایەیەکی گەورەی رێکخراوەیی وموخاتەبەی هەمو میللەتان وەک یەک کۆمەڵگە بکەین و پەیامە مرۆڤایەتیکان بگەیەنین بە هەمو جیهان، تۆی مرۆڤ چ رەنگ و ئاین و نەتەوەیەکیت مافی ئازادی و ژیانت هەیە، پێوەرەکانی ئازادی زۆر سنوری ناسیونالستی روخان و ئەوروپا بەهەموو پێشکەوتنەکانی خۆی هەوڵی ئاڵوگۆری ژیانیکی هاوبەشی داوە تاهەموو نەتەوەو رەنگەکان و ئاینەکان ئازادانە بژین و یەکێتیەکی هاوبەشیان بۆسڕینەوەی جیاوازی نەتەوەیی و رەگەز پەرستی و جیاوازیە ئاینی و فکرییەکان دروست کرد.

کاتیک نادیە موراد دەبەنە سێبەری کاری ژیانیکی ئازادی خۆیان، دڵنیابن مەبەستیان بوە نادیە بکەنە فیگەریکی مرۆڤ دۆست و کارەکتەریکی رێزدار و چەوساوەی دەستی زوڵم و ستەمی ئەمرۆ کە بابەتی ئاڵۆزیەکان و ململانیی ناوچەکەیە بەگشتی، ئەم فۆکس خستنەسەر نادیە کاری ئیمەی کورد نەبوە تابەجیهان بڵین ئەها کورد جەند غەدرلێکراوە، بەدەر لە کوردبون و ئاین و ئینتمای شەخسی ئەوانەی نادیە مورادیان دەستنشانکرد دەیانەوێ پەیامیک لەریگەی نادیەوە دژ بە توندوتیژی ئاینی و و مەزهەبی و کاری نامرۆڤانە و شەری داعش و تاوانی قێزەونی ئەو گروپە دروستکراوە پەخشکەن.

ئیدی ئەی کوردینەو ئەی مەردینە لە مەحافیلی دەولی بەتەنها بۆ بەخشینی خەڵاتی مرۆڤایەتی نابنە پێوەر، ئەوەی نادیە وەک پەیام دەیڵێت پێشتر راهێنانی پێ دەکرێت و رێکخراوی تایبەت بەم جۆرە کارانە هەر لەسەرەتای کاندید کردنی نادیەوە تاوەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ ئیشی جدی خۆیان دەکەن و هیچ شتیک بەرێکەوت یان کتوپر رونادات، نادیەش بە قودرەتی قادر ناگاتە ئەو جیگایەی ئیستای ئەوان، شرۆڤەکردنی پەیامی نادیە موراد لەو چوارچێوە لۆکاڵیە گەورەتر دەکەن کە رەنگە هەمو کوردێک حەز بکات کوردبونی نادیە لە ئەولەویەتی قسەکانی ئەم خانمە بوایە و هۆکاری کوردبونەکەشی پەیوەندی بە وەرگرتنی خەڵاتەکەوە هەبوایە،    ئەمە ئەگەر ئەو تیمەی لە پشت کارکردنی نادیەوە هەر لەسەرەتاوە کە نادیەیان گەیاندە ئەلمانیاو پشتگیری وراهێنان و چارەسەری دەرونی و چەندین زەمینە سازی نەکردایە کەدیسان دەڵێم کوردبون و ئێزد بونو ژن بون ...تاد ،فاکتەرە گرنگەکانی هەڵبژاردن و بردنی نادیە بون بۆ ئەو رێز لێنانە، ئیدی هەرکەس و میللەتیک یان بشمانەوێ نادیە بناسین ئەوا مەعلومە کێیەو لەکوێ ژیاوەو پەیرەوی کام بیرو باوەری ئاینی دەکات سەر بەچ نەتەوەیەکە، نە ئەم مافە لە نادیە زەوت دەکرێ نە بۆ ئەو مەبەستەش نادیە بەتەنها لەناو هەزاران کەسی کەدا هەڵدەبژێرن، بە تەنها (کوردبون )بۆ نادیە ناکەنە هۆکاری بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ، دەبێت رونترو بە دیقەتتر بدوێین لەئاست شرۆڤەکردنی ئەم روداوانە.

کاتی ئەوە هاتوە سنوری بیری سیاسی و کوردایەتی موتوربە بکەین لەگەڵ ئەو سیاسەتەی رەنگی گەڵای ئێمەوە وەک نەتەوە تێکەڵ بە رەنگی گەڵای درەخت و بەروبومی نەتەوەکانی جیهان دەکات و بڵین ئیمەش مرۆڤین و کوردین و دەتوانین بەهەموو جیاوازییە نەتەوەیی ئاینی و مەزهەبیەکانە بە هەموو داب و نەریتە جوانەکانی ژیانمانەوە بەهەمو داهات و دەسەڵاتەکانمانەوە بەهەمو زانکۆو رێگاو بان و ئاسمانمانەدەتوانین وەک مرۆڤ بژین لەگەڵ هەموو جیهان، ئیدی کاتی راوەستانی جەنگەو کاتی ئاسودەیی ژیانی ئیمەیە لەو جەنگەلستانەی نەک بەتەنها کوردبون بەڵکو مرۆڤ بون خەریکە نغرۆ دەبێت تێیدا، ئیدی وتاری سیاسی ئێمە لەناو مەحافیلی دەولیدا پێویستی بەدروستبونی چەندین فیگەری هاوشیوەی نادیە مورادە و دەبێ کاری لەمەودوای نادیە پشکی ئاراستەکراوی ئەو کەنالانەی تێدابێت کە خۆیان بە خەمخۆری گەلەکەیان دەزانن .ئەمەش میکانیزمی کاری خۆی هەیەو ناکریت لەئاستی باڵادا نادیدە بگیرێت .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved