به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، كۆگایه‌كی خوارده‌مه‌نییه ده‌ستگێره‌كان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه ده‌ستگێڕه‌كان له كۆڵانی ئه‌وقافی شاری سلێمانی داده‌خرێت. هه‌روه‌ها وتی: به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان نابێت هیچ جۆره گۆشتێك زیاتر له جارێك خاوبكرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتی خاوبوونه‌وه به‌كتریا له‌ناو خوێنه‌كه گه‌شه‌ده‌كات و به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات بۆیه پێویسته ته‌نها ئه‌و بڕه‌ی به‌كارده‌هێنرێت خاوبكرێته‌وه. وتیشی: رۆژانه له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن، پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی، پسوڵه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت و رێكاری پێویست به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر. هه‌روه‌ك وتی: له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌و له كۆگای خاوه‌نی ئه‌م خوارده‌مه‌نیه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتره له (200) كلیۆگرام گۆشتی خراپبوو و زیاتر له (15) كیلۆگرام نۆكی ئاماده‌كراودا گیراوه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه له‌ناو نۆكاودا بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاكه داده‌خرێت و ئه‌و گۆشت و نۆكه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت. خاك - قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure