زۆربه‌ی ڤیتامین و كانزاكان ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له له كاتی دووگیانی و ته‌ندروستی منداڵ دوای له‌دایكبوون و هه‌موو ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ پارێزگاری له ته‌ندروستی دایكان. له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بۆ سایتی خاك وتی: گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ خانمان كاتی دووگیانی ئه‌مانه‌ن: 1- كالسێوم: بۆ به‌هێزكردنی ئێسك و ددان و مه‌یینی خوێن و پێكهێنانی ماسولكه‌و كاری ده‌مارو مێشك. 2- ئاسن: بۆ دروستكردنی خڕۆكه سووره‌كان و خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی و ڕێگری له هه‌وكردن. 3- فۆلێك ئه‌سید: بۆ دروستكردنی پڕۆتین و خوێن و هێمۆگڵۆین و گه‌شه‌ی خانه‌كان و ئه‌ركه‌كانی له‌ش و پێكهێنانی ناوكی خانه‌كان (DNA) 4- زنك: بۆ دروستكردنی ئه‌نسۆلین و پڕۆتین و (DNA) ٥- یۆد: بۆ هۆڕمۆنی غوده‌ی ده‌ره‌قی دایك و كۆرپه‌و كاری خانه‌كانی له‌ش 6- ڤیتامین B1 بۆ كاری ده‌مارو مێشك و هه‌رسكردنی كاربۆهێدرات 7- ڤیتامین B2 بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه له‌ناو خانه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی پێست و چاو 8- ڤیتامین B3 بۆ پاراستنی ته‌ندروستی ده‌مارو پێست و گرنگه بۆ هه‌رسكردنی خواردن و به‌كارهێنانی كاربۆهێدرات. 9- ڤیتامین B6 بۆ دروستكردنی خڕۆكه سووره‌كان و به‌كارهێنانی كاربۆهێدرات و چه‌وری و (DNA) 10- ڤیتامین B12 بۆ دروستكردنی خوێن و پاراستنی ته‌ندروستی ده‌مار 11- ڤیتامین D بۆ به‌كارهێنانی كالسیۆم و به‌هێزكردنی ئێسك و ددان 12- ڤیتامین C بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری و زوو ساڕێژبوونی برین و به‌هێزبوونی خانه‌و هه‌ڵمژینی ڤیتامین دی و ئاسن و كالسێوم و فۆلیك ئه‌سید 13- ڤیتامین E بۆ ڕێگری له كه‌مخوێنی له منداڵی ناكام و مادده‌ی دژه‌ئۆكسانه 14- ڤیتامین A بۆ گه‌شه‌ی خانه‌كان و ئێسك و ددان، (نابێت زۆری لێبخورێت به‌تایبه‌ت له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی 15- مه‌گنسێوم: بۆ كاری ده‌مارو مێشك و ماسولكه‌و هه‌رسكردنی كاربۆهیدرات 16- پۆتاسێوم: بۆ كاری ماسولكه‌و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی شله‌مه‌نی له‌ناو له‌شدا خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure