13/12/2018 10:16 AM

گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ خانمان له‌كاتی دووگیانی

 زۆربه‌ی ڤیتامین و كانزاكان ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له‌ له‌ كاتی دووگیانی و ته‌ندروستی منداڵ دوای له‌دایكبوون و هه‌موو ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی دایكان.

له‌وباره‌یه‌وه‌  د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بۆ سایتی خاك وتی: گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ خانمان كاتی دووگیانی ئه‌مانه‌ن:

1- كالسێوم: بۆ به‌هێزكردنی ئێسك و ددان و مه‌یینی خوێن و پێكهێنانی ماسولكه‌و كاری ده‌مارو مێشك.
2- ئاسن: بۆ دروستكردنی خڕۆكه‌ سووره‌كان و خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی و ڕێگری له‌ هه‌وكردن.
3- فۆلێك ئه‌سید: بۆ دروستكردنی پڕۆتین و خوێن و هێمۆگڵۆین و گه‌شه‌ی خانه‌كان و ئه‌ركه‌كانی له‌ش و پێكهێنانی ناوكی خانه‌كان (DNA) 
4- زنك: بۆ دروستكردنی ئه‌نسۆلین و پڕۆتین و (DNA)
٥- یۆد: بۆ هۆڕمۆنی غوده‌ی ده‌ره‌قی دایك و كۆرپه‌و كاری خانه‌كانی له‌ش
6- ڤیتامین B1 بۆ كاری ده‌مارو مێشك و هه‌رسكردنی كاربۆهێدرات
7- ڤیتامین B2 بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ له‌ناو خانه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی پێست و چاو
8- ڤیتامین B3 بۆ پاراستنی ته‌ندروستی ده‌مارو پێست و گرنگه‌ بۆ هه‌رسكردنی خواردن و به‌كارهێنانی كاربۆهێدرات.
9- ڤیتامین B6 بۆ دروستكردنی خڕۆكه‌ سووره‌كان و به‌كارهێنانی كاربۆهێدرات و چه‌وری و (DNA)
10- ڤیتامین B12 بۆ دروستكردنی خوێن و پاراستنی ته‌ندروستی ده‌مار
11- ڤیتامین D بۆ به‌كارهێنانی كالسیۆم و به‌هێزكردنی ئێسك و ددان
12- ڤیتامین C بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری و زوو ساڕێژبوونی برین و به‌هێزبوونی خانه‌و هه‌ڵمژینی ڤیتامین دی و ئاسن و كالسێوم و فۆلیك ئه‌سید
13- ڤیتامین E بۆ ڕێگری له‌ كه‌مخوێنی له‌ منداڵی ناكام و مادده‌ی دژه‌ئۆكسانه‌
 14- ڤیتامین A بۆ گه‌شه‌ی خانه‌كان و ئێسك و ددان، (نابێت زۆری لێبخورێت به‌تایبه‌ت له‌ سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی 
15- مه‌گنسێوم: بۆ كاری ده‌مارو مێشك و ماسولكه‌و هه‌رسكردنی كاربۆهیدرات
 16- پۆتاسێوم: بۆ كاری ماسولكه‌و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی شله‌مه‌نی له‌ناو له‌شدا

خاك - تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved