ئه‌توانین بڵێین كه ژماره‌ی به‌كتریاكانی سه‌ر مۆبایل به 10 هێنده له به‌كتریاكانی سه‌ر كورسی ته‌والێت زیاتره‌و له‌وانه‌شه هه‌ر به‌م هۆكاره بێت كه پیاوێك ئه‌ڵێت پاش دزینی مۆبایلێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه نه‌خۆشی توشبوو به ئیبۆلای لێبووه، توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه. به وته‌ی Charles Gerba كه له زانكۆی "ئارۆزینا" مایكۆربیۆلۆژیسته، له‌وانه‌یه هۆكاری ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌مه بگه‌ڕێته‌وه كه خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه توالێت به سه‌رچاوه‌ی ناپاكی ئه‌زانن، زووبه‌زوو پاكیده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن مۆبایل و ئه‌و ئامێرانه‌ی تری وه‌كو رێمۆت كۆنترۆڵ پاكده‌كه‌نه‌وه كه زۆر له‌به‌رده‌ستن و زۆرتریش ده‌ستاوده‌ست ئه‌كرێن. ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م پاكنهكردنهوهیه ئه‌وه بێت كه ئه‌مانه ئامێرگه‌لێكی ئهلهكتریكین و نیگه‌رانی ئه‌وه هه‌یه به پاككردنه‌وه توشی كێشه ببنه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا پاكنهكردنهوهو هه‌بوونی كۆمه‌ڵه به‌كتریایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م ئامێرانه كێشه‌ی سه‌ره‌كی نین. چونكه گه‌ر ته‌نیا لای خۆمان بێت ئه‌وه ته‌نها به‌كتریاكانی خۆمانی له‌سه‌ره‌و توشی نه‌خۆشیمان ناكات. به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌یه كه ئه‌م ئامێرانه ده‌ستاوده‌ست ئه‌كرێن، به‌تایبه‌تی رێمۆت كۆنترۆڵ كه له‌نێوان كه‌سه‌كاندا زۆر ئاڵوگۆڕ ئه‌كرێت و له‌م ئاڵوگۆڕه‌دایه به‌كتریاكان ئهگوازرێنهوهو مه‌ترسی توشبوون به خۆشی سازئهكهن. به‌گشتی سه‌رجه‌م ئامێره گشتییه‌كان و بۆ نموونه ته‌له‌فۆنی ئۆفیس، دوگمه‌ی مه‌سعه‌د، ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ر له‌و شوێنانه‌ی كه‌وا كۆمپیوته‌ره‌كان به هاوبه‌شی سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت، هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك به‌كتریان و ئه‌بێت له‌ئاست به‌كارهێنانیان وریابین. بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریاكانی سه‌ر مۆبایل، باشتروایه ئاڵ‌وگۆڕیان پێنه‌كه‌ن و گه‌ر ئهمكارهتان ئه‌نجامدا، باشتروایه به ده‌سڕی دژه‌به‌كتریا پاكیبكه‌نه‌وه كه مه‌ترسی بۆ ئامێره ئهلهكترییهكان له سپرا كه‌متره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure