سه‌ره‌كیترین هۆكاری سپیبوونه‌وه‌ی زمان، ڕانه‌گرتنی پاكوخاوێنی ناو ده‌مه. له‌م ئه‌گه‌ره‌دا چاوه چێژه‌ره‌كانی سه‌ر زمان كه به پیلای ئه‌ناسرێن توشی هه‌وكردن ئه‌بن و له‌ت و وركه‌ی خۆراكه جیاجیاكان، خانه مردووه‌كان له‌سه‌ر زمان و له‌نێوان ئه‌م چاوانه‌دا جێئه‌مێنن و ئه‌بنه هۆی سپیبوونه‌وه‌ی زمان. چه‌ند هۆكارێكی په‌یوه‌ندیدار به پاكوخاوێنی كه ئه‌بنه هۆی سپیبوونه‌وه‌ی زمان: *وشكبوونه‌وه‌ی ناو ده‌م هۆكاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ناسه‌دان و خه‌وتن به ده‌می كراوه‌وه. *به‌كارنه‌هێنانی فڵچه‌و ده‌زووی ددان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام. *پاكنه‌كردنه‌وه‌ی زمان. *دی‌هیدراته یان كه‌مئاوبوونی جه‌سته. *ئازاردانی زمان به‌شتی تیژ یان لێواری ددانه‌كان، ددانی ده‌ستكردو پرۆتێزه‌كان. *خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كحول. *به‌كارهێنان، كێشان و جوینی توتن. به‌ڵام سپیبوونه‌وه‌ی ددان جگه له ڕانه‌گرتنی پاكوخاوێنی ناو ده‌م، ئه‌كرێت هۆكاری تریشی هه‌بێت وه‌كو: *لیكن پلانه‌كانی ناو ده‌م: لیكن پلانه‌كان جۆرێكن له هه‌وكردن كه ئه‌بێته هۆی هاتنه‌دی توێژی سپی و زه‌خت له‌سه‌ر زمان و ناو ده‌م. *لوكۆپلاكی: لوكۆپلاكیش ئه‌بێته هۆی هاتنه‌دی توێژی سپی و زه‌خت له‌سه‌ر زمان كه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كحول و توتن. *سیفلیس: سیفلیس جۆرێكه له نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ندی جنسی نه‌پارێزراو كه برینداربوونی زمان و ناو ده‌م و سپیبوونه‌وه‌ی ناو ده‌م. چاره‌سه‌ری سپیبوونه‌وه‌ی زمان: 1-پرۆبیوتیكه‌كان: پرۆبیوتیكه‌كان كۆمه‌ڵێكن له به‌كتریاكان كه سوودیان هه‌یه بۆ هه‌رسكردنی خواردنه‌كان به‌ڵام هاوكات ئه‌توانن ببنه هۆی سپیبوونه‌وه‌ی زمان.
2-كه‌ڵك وه‌رگرتن له سۆدا‌ی نان: گه‌ر سۆدا‌ی نان بخه‌یته‌سه‌ر فڵچه‌ی ددان و ددانه‌كان و زمانت پاكبكه‌یته‌وه، ئیتر زمانت سپی نابێته‌وه. هه‌ندێك له به‌كتریا مه‌ترسیداره‌كان وه‌كو سترێپتوكوس، ئه‌كرێت به یامه‌رتی سۆدا‌ی نان له‌ناوبچن. 3- سیری كاڵ: لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه مادده‌ی ناسراو به ئالیسین كه له‌ناو سیردا هه‌یه، ئه‌توانێت به‌كتریایه‌كی مه‌ترسیدار به‌ناوی ئالبیكانس له‌ناوبه‌رێت. 4- تاشینی زمان: تاشینی زمان به لێواری كه‌وچك یان كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت كه له ده‌رمانخانه ده‌سده‌كه‌وێت، به‌رگری ئه‌كات له كۆبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خواردن له‌نێوان چاوه چێژه‌ره‌كانی سه‌ر زمان و ئینجا سپیبوونه‌وه‌ی زمان. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure