له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانمان له‌كاتی دووگیانی‌دا پێویسته گرنگی زیاتر به خۆراك بده‌ن و باشترین جۆره‌كانی هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری هه‌ندێك جۆری خواردنیش بن كه نابێت بخورێت یان ده‌بێت كه‌م به‌كاربهێنرێت بۆ پاراستنی كۆرپهكهو دایكی. له‌باره‌ی ئاگاداربوون به هه‌ندێك جۆری خۆراك، د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: 1- هێلكه‌ی ده‌ڵه‌مه یان هێلكه‌ی نه‌كوڵاو: پێویسته به‌جوانی كوڵابێت و سپێنه‌كه‌ی توندبێت. 2- گۆشتی نه‌كوڵاو به‌باشی: پێویسته هه‌موو جۆره گۆشتێك به جوانی بكوڵێنرێت به‌تایبه‌تی گۆشتی قیمه‌كراو و نابێت گۆشت به برژاوی و سورهكراوی بخورێت. 3- شیری خاو و نه‌كوڵاو: مه‌رجه به‌باشی كوڵابێت یان به‌سته‌ره كرابێت و شیری شلی ناو پاكه‌ت و قوت‌و پێویسته به‌جوانی گه‌رمبكرێته‌وه. 4- خواردنه‌وه گازی و وزه‌به‌خشه‌كان و خواردنه‌وه كحولیه‌كان. 5- گولاجی ڕۆن ماسی یان زه‌یتی نه‌هه‌نگ. 6- ماسی تونه‌ی سپی و ماكرویل: جۆره‌كانی تری ماسی پێویسته هه‌فته‌ی دوو جار زیاتر نه‌خورێت. 7- خواردنی سوێر‌و سوێركراو. 8- خورما: پێویسته له پێنج مانگی یه‌كه‌می دووگیانی نه‌خورێت یان زۆر كه‌می لێبخورێت. 9- شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌كراو :له‌بری ئه‌وه میوه‌كه بخورێت یان له ماڵه‌وه خۆت بیكه به شه‌ربه‌ت. 10- فاست فود، هه‌مبه‌رگرو گه‌س و پیتزا‌و ستیك و كنتاكی و شاورمهو فه‌لافل. 11- زه‌ڵاته‌ی ده‌ره‌وه‌و زه‌ڵاته‌ی ناو قوت‌و. 12- زه‌نجه‌بیل و شمڵی. 13- چاو قاوه، نابێت ڕۆژانه له دوو كوپ زیاتری لێ بخورێته‌وه. 14- ئه‌و ڤیتامین و ده‌رمانانه‌ی بڕێكی زۆر ڤیتامین Aتێدایه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure