به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كات كه له‌خواره‌وه ناویان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌زووترین كات سه‌ردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان، تا ڕۆژی (٢٠١٨/١٢/٢٥) پاسپۆرته‌كانیان وه‌رنه‌گرنه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی عیراق ڕاگه‌یاندووه، به‌هۆی پاكتاوكردن و ئاماری كۆتایی ساڵه‌وه پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گیرێت. لیوا هه‌یسه‌م غه‌رباوی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت له‌ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌وه تا 2ی كانوونی دووه‌می 2019 ڕاده‌گیرێت. به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی، له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ڕاده‌گیرێت. لینكی ناوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی پاسپۆرته‌كانیان هاتوه‌ته‌وه... خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رای تی پاسپۆڕتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure