شه‌رپه‌نجه‌ی جگه‌ر نه‌خۆشییه‌كی شاراوه‌و مه‌ترسیداره‌و له سه‌ره‌تاشه‌وه هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه. یه‌كه‌مین نیشانه‌كانی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه كاتێك ئاشكراده‌بن كه نه‌خۆشییه‌كه په‌ره‌یساندووه. به‌ڵام هه‌ندێك نیشانه‌ی لێڵی وه‌كو ماندوویی، بێ‌ئیشتیهایی، حاڵه‌تی دڵ تێكه‌ڵهاتن و...، هه‌ن كه زۆربه‌ی كاته‌كان كه‌سه‌كان گرنگی پێناده‌ن. چه‌ند ڕاستییه‌ك له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر: *شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر شانسی لێده‌ربازبوونی كه‌مه * خواردنه‌وه‌ی زۆر، نه‌خۆشی شه‌كره‌و هیپاتیت، ئه‌گه‌ری توشبوون زیاد ئه‌كه‌ن *بژارده‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه بریتین له نه‌شته‌رگه‌ری و په‌یوه‌ندیكردن نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر: له‌ڕاستیدا كاتێك نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ئاشكرا ده‌بن كه چیتر شێرپه‌نجه‌كه به‌ته‌واوی په‌ره‌یسه‌ندبێت. هه‌ندێك له نیشانه‌كان بریتین له: *زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانی ده‌موچاو *زگ ئێشه *دابه‌زینی كێش بێ هیچ هۆكارێك *گه‌وره‌بوونی جگه‌ر *ماندوویی *دڵ تێكه‌ڵهاتن *ڕشانه‌وه *پشت ئێشه *خورین *تا قۆناغه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر: دیاریكردنی قۆناغی نه‌خۆشییه‌كه یارمه‌تی پزیشك ئه‌دات تا گونجاوترین چاره‌سه‌ر هه‌ڵبژێرێت. شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر چوار قۆناغدا: *قۆناغی یه‌كه‌م: لووه‌كه هێشتا له‌ناو جه‌رگدایه‌و هیچ ئه‌ندامێكی تری ئالووده نه‌كردووه. *قۆناغی دووه‌م: له‌م قۆناغه‌دا له‌جیاتی یه‌ك لوو چه‌ند لووی بچووك له‌ناو جگه‌ردا بوونیان هه‌یه یان لوویه‌كی گه‌وره هه‌یه‌و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه بۆ ده‌مارێكی خوێنبه‌ر. *قۆناغی سێهه‌م: چه‌ندین لووی گه‌وره هه‌ن كه به‌ره‌و ده‌مارێكی خوێنبه‌ر ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندووه. *قۆناغی چواره‌م: شێرپه‌نجه‌كه بڵاوبۆته‌وه‌و ئه‌ندامه‌كانی تریشی توشكردووه. چاره‌سه‌ره‌كان: 1- هێپاتكتۆمی بچووك: بریتییه له هه‌ڵگرتن و لابردنی به‌شێك له جگه‌ر كه لووه‌كه‌ی تێدایه. 2- په‌یوه‌ندی جگه‌ر: كاتێك ئه‌م ئه‌گه‌ره له‌به‌رچاو ئه‌گیرێت كه جگه‌ر هه‌ڵگری یه‌ك لووی بچووكتر له 5 سانتیمه‌تر یان 3 لووی بچووكتر له 3 سانتیمه‌تر بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه زۆر ئه‌بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure