1- مێشكی مرۆڤ گه‌وره‌ترین فلاش میمۆری جیهانه: مێشكی مرۆڤ توانای هه‌ڵگرتنی 2.5 ملیۆن گێگابایتی هه‌یه. له‌ڕاستیدا ئه‌مه به مانای خه‌زنكردنی 300 ساڵ ویدئیۆی تۆماركراوه. 2- له‌كاتی نوقمبووندا جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ پاراستنی خۆی چالاكییه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه: كاتێك مێشك تێده‌گات كه نوقمی ئاو بووه‌و خه‌ریكه ئهخنكێت، خێرایی لێدانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه تا له‌جیاتی ده‌ست و قاچه‌كان، خوێن بنێرێت بۆ ئه‌ندامه بنه‌ماییه‌كان و له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵده‌دات هه‌ندێك ئۆكسیجێن پاشه‌كه‌وت بكات. 3- توانای جه‌سته‌یی مرۆڤ پاش له‌دایكبوون، بیوێنهی هه‌یه: منداڵه‌كان له‌و قۆناغه‌دا كه ساوان و تازه له‌دایكبوون، له‌چاو كێش و قه‌باره‌ی خۆیان زۆر به‌هێزن، بۆ نموونه منداڵێكی تازه له‌دایكبوو ئه‌توانێت ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی به شتێكه‌وه هه‌ڵواسێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ماندوو بێت. پێده‌چێت ئێمه ئه‌م ڕه‌فتاره‌مان له ڕابرووی خۆمانه‌وه به میرات وه‌رگرتبێت. واته ئه‌وكات وا مه‌یموونه تازه له‌دایكبووه‌كان ناچاربوون دایكی خۆیان له‌باوه‌ش بكه‌ن و به‌توندی مووه‌كانی بگرن تاوه‌كو به‌رنه‌بنه‌وه. 4- درێژایی ڕه‌گه‌كانی مرۆڤ به ڕاده‌یه‌كه كه ئه‌توانێت 2.5 جار ده‌وری زه‌وی لێبدات: گه‌ر سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌كانی مرۆڤێكی گه‌وره ساڵ ده‌ربهێنرێت و بخرێته‌وه سه‌ریه‌ك، به‌گشتی زیاتر له 161 هه‌زار كیلۆمه‌تر درێژاییانهو ئه‌مه‌ش واته دوو ده‌ورو نیوی گۆی زه‌وی. 5- دڵی مرۆڤ له مه‌ودای ژیاندا نزیكه‌ی 5.7 ملیۆن لیتر خوێن به‌ڕێده‌كات و ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی 3 حه‌وزی مه‌له‌وانی تایبه‌ت به كێبڕكێكانی ئۆلۆمپیك. 6- مه‌مكی پیاوانیش ئه‌توانێت شیر به‌رهه‌مبهێنیت: هه‌موو مرۆڤه‌كان، به‌ده‌ر له ره‌گه‌زیان، له‌ناو جه‌سته‌ی خۆیاندا لووی به‌رهه‌مهێنه‌ری شیر‌و نووكی مه‌مكیان هه‌یه. جیا له خانمان، پیاوانیش له دۆخێكی تایبه‌تدا ده‌توانن شیر به‌رهه‌مبهێنن. 7- ڕه‌نگی خه‌ونه‌كانتان ئه‌توانێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ڕه‌نگی تهلهفیزیۆنهكهتانهوه: ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ی وا له منداڵی‌دا سه‌یرتان كردووه، ئه‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌نگی خه‌ونه‌كانتان. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك پیشانیداوه ئه‌و منداڵانه‌ی زۆرتر سه‌یری ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌ش وسپییان كردووه، دواتر‌و له گه‌وره‌ساڵیشدا زۆربه‌ی خه‌ونه‌كانیان به ڕه‌ش و سپی ئه‌بینن. 8- توانای ماسوولكه‌كانی مرۆڤ له‌وه زیاتره كه تائێستا زانراوه: له ساڵی 1982 له شاری لارێن سویلی پارێزگای جۆرجیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خانمێك به‌ناوی ئانجێلا كاوالۆ، بۆ ده‌ربازكردنی گیانی كوڕه‌كه‌ی، ئۆتۆمبێلێكی چێڤرۆلێتی ئیمپالای به‌رزكرده‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر ڕایگرت. ئه‌مه تاكهجار نییه كه كه‌سێك له‌ئاكامی هه‌ڵچوونی ئادێرنالیندا كارێكی ئه‌نجامدابێت كه زه‌حمه‌ت بێت. ئێمه له‌ناو جه‌سته‌ماندا 640 ماسوولكهمان هه‌یه كه تائێستاش نازانین ئه‌وپه‌ڕی تواناكانیان چه‌نده‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure